بە چاودێریی شێخ خەمیس خەنجەر و بە دروشمی "بەغدا لەسەر پەیمانە" حزبی سیادە لەڕۆژی جیهانیی هاوكاری لەگەڵ غەزە، هاوهەڵوێستییەكی فراوانی جەماوەریی لە بەغدای پایتەخت ڕێكخست وەك هاوكاری و پشتگیرییەك بۆ قارەمانەكانی ناو غەزە، هەروەها ئیدانەكردنێكی دوژمنكاریی زایۆنیی زۆردار بۆ سەر كەسوكارمان لە فەلەستینی تێكۆشەر.
لەو ڕێوڕەسمەدا كە ژمارەیەك لە سەركردە سیاسیەكان و كەسایەتیە ئایینی و كۆمەڵایەتیەكان و جەماوەرێكی زۆر ئامادەی بوون، چەندین وتەی حەماسی و شیعر و سروود و دروشم پێشكەشكران كە ستایشی خۆڕاگریی گەلی فەلەستین و ئیدانەی دوژمنكاریی بەردەوامی زایۆنییان دەكرد.
مامۆستا خالید مفرەجی وتەبێژی حزبی سیادە وتەیەكی پێشكەش كرد و تێیدا داوای لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی و دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسلامی كرد هەڵوێستێكی ڕوون و یەكلاكەرەوە و هاوهەڵوێستیەكی جدییان هەبێت بۆ دانانی سنوورێكی ئەو پێشێلكاریانەی كە زایۆنیی دوژمن دژی بێتاوانەكانی غەزە ئەنجامی دەدات.
هاوكات شێخ دكتۆر ئەنەس عیساوی نوێنەری مامۆستایانی ئایینی و وتارخوێنانی بەغدا لە وتەیەكدا ستایشی خۆڕاگریی ئەفسانەیی ڕۆڵەكانی غەزەی كرد و داوای یەكخستنی هەموو وزە و تواناكانی كرد بۆ پشتیوانیی گەلی فەلەستین.
جێی ئاماژەیە، حزبی سیادە پێشتریش چەندین هاوهەڵوێستی و گردبوونەوەی جەماوەریی ڕێكخستووە بۆ پشتیوانی دۆزی فەلەستین و سەركۆنەكردنی پێشێلكاری و تاوانەكانی قەوارەی زایۆنیی داگیركەر.
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردن لەهەرێمی كوردستان و بردنەوەی پارتی د...
شێخ خەنجەر بەشداریی ناشتنی شەهید ئیسماعیل هەنیە دەكات
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی میوانخانەی شێخ سەعید جاسم مەشهەدانی دەكات لە تارمیە