شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا، پێشوازیی كرد لە بەڕێز ئیبراهیم گولەن سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی توركیا و شاندی یاوەری.
لە دیدارەكەدا شێخ خەمیس خەنجەر جەختی كردەوە لە گرنگیی هاوكاریی ئەمنی و هەواڵگری لەنێوان عێراق و توركیا كە سوودی بۆ هەردوو وڵات هەیە و ئاسایش و ئاشتیی ناوچەكە دەپارێزێت.
هەردوولا باسیان لە لێكەوتەكانی دۆزی فەلەستین و كاریگەریەكانی دوژمنكاریی زایۆنی كرد لەسەر هاووڵاتیانی بێتاوانی غەزە.
شێخ خەنجەر سەركردایەتی توركیای هاندا بۆئەوەی پشتیوانی گەلی فەلەستین بێت و هێز و تواناكانی خۆی بخاتەگەڕ بۆ یەكخستنی ڕیز و گوتاری جیهانی ئیسلامی لە پشتگیریكردنی دۆزی فەلەستیندا.
لایخۆیەوە سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی توركیا جەختی كردەوە لە پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ یەكێتی و سەروەریی عێراق و پابەندبوونی بە هاوكاریی تەواوەتی لەگەڵ كۆماری عێراقدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكان.
گولەن وتی هاوكاریی ئەمنی و هەواڵگریی لەنێوان عێراق و توركیادا بەردەوام لە باشبووندایە، توركیا لەگەڵ عێراقدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مادەهۆشبەرەكان و بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە، سوورە لەسەر هاوكاریی بەردەوامی نێوان هەردوو وڵات.
ئاماژەی بە مەترسیی هەندێك گروپی تیرۆریست دا كە خاكی عێراقیان كردووەتە پەناگەی خۆیان و داوای كرد بەهاوكاریی هەردوو وڵات لەناوببرێن.
گولەن جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی توركیا كرد بەرامبەر دۆزی فەلەستین و ڕایگەیاند فەخامەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، دوژمنكاریی بێشەرمانەی سەر شاری غەزەی كردووەتە كاری لەپێشینەی خۆی، ستایشی هەڵوێستەكانی گەلی عێراق و حكومەتەكەیی كرد لەبەرامبەر دۆزی فەلەستین و ڕایگەیاند عێراق ڕۆڵی سەرەكیی لە ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكاندا هەیە بۆ بەرگریكردن لە فەلەستین.
شێخ خەنجەر: یادی تۆفانی ئەقسا زیندوودەكەینەوە و لەگەڵ گەلی فەلەستینمان دەبین
شێخ خەنجەر نوێژی هەبنی لە غەزالیە دەكات و سەركۆنەی دەستدرێژیكردنە سەر پیرۆزیی...
هەزاران هاووڵاتی لە دیالە بە هوتافەوە پێشوازیی لە شێخ خەنجەر دەكەن لە كۆنگرەی...