شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە نوێژی هەینی لە مەزاری مەعروفی كەرخی لە بەغدای پایتەخت كرد.
دوای نوێژ و سڵاوی بۆ هاووڵاتیانی بەڕێزی ناو مەزارەكە، شێخ خەنجەر لەلایەن برایانی زانایانی بەڕێز لە ڕابیتەی زانایانی عێراق لە بارەگای خۆیان، پێشوازیی كرا.
زانایانی بەڕێز پێشوازی و بەخێرهاتنی شێخ خەنجەریان كرد و ستایشی ئەوەیان كرد كە بەردەوام دواگۆڕانكاریەكانی دۆخی وڵات بۆ زانایان و ئەهلی مزگەوتەكان ڕوون دەكاتەوە.
شێخ خەنجەر دۆخی عێراقی لە هەردوو گۆڕەپانی ناوخۆیی و عەرەبی بۆ ڕابیتەی زانایانی عێراق باسكرد لەگەڵ باری ناهەمواری فەلەستین و ئەو پێشێلكاریانەی كە زایۆنیی دوژمن دەرهەق بە خەڵكی بێتاوانی كەرتی غەزە ئەنجامی دەدات. جەختی كردەوە لەسەر ڕۆڵی نەگۆڕی عێراق لە پشتیوانیكردنی دۆزی فەلەستین و هاوهەڵوێستیی لەگەڵ خەڵكی ستەملێكراوی غەزەدا.
شێخ خەنجەر سەركۆنەی پێشێلكاریە بەردەوامەكانی قەوارەی داگیركەری كرد لەسەر خاكی داگیركراو و داوای هەڵوێستی یەكلاكەرەوەی نێودەوڵەتیی كرد بۆ دانانی سنوورێكی ئەو دوژمنكاریە.
هاوكات شێخ خەنجەر ستایشی ڕۆڵی "زانایانی شەریعە و كەلام" و فێرخوازانی زانستی كرد لە پاراستنی ناسنامەی كۆمەڵگە و بیروباوەڕ و لایەنگرییان بۆ ئایین و مێژوویان و هانیدان بۆ ئاگاداربوون لە خێزان و پاراستنی گەنجان لە بەڵا كۆمەڵایەتیەكان لەپێناو سەرخستنی بەرژەوەندیی نیشتیمان و بڵاوكردنەوەی گیانی خۆشەویستی و هۆگریی نێوان ڕۆڵەكانی نیشتیماندا.
شێخ خەنجەر پشتگیریی خۆی بۆ شێخ دكتۆر حامد عەبدولعەزیز شێخ حەمەد و هەموو شێخەكانی ماڵباتی شێخ حەمەد دووپاتكردەوە و ستایشی هەڵوێستی شەرەفمەندانەی كردن لە بڵاوكردنەوەی بیری نێوەندگیری و تەبایی و گیانی برایەتی و دۆستایەتی لەنێوان عێراقیەكاندا.
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازی دەكات لە سەركردەكانی حزبی سیادە لە هەموو پارێزگاكانی...
شێخ خەنجەر سەردانی بارەگای گشتیی حزبی سیادەی لە ڕومادی كرد
شێخ خەمیس خەنجەر نووسینگەی خاتوو نورا جحێشی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا ...