محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، لە بارەگای سەرۆكایەتی وەزیران، پێشوازیی كرد لە شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە.
لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا دۆخی سیاسییان لەسەر ئاستی نیشتیمانی و میكانیزمی تەواوكردنی شایستە دەستوورییەكانیان تاوتوێ كرد، جەختیشیان كردەوە لەسەر گرنگیی پەلەكردن لە پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكان و خستنەسەرپێی حكومەتە خۆجێیەكان.
سودانی شێخ خەنجەری دڵنیاكردەوە لە ڕەوتی جێبەجێكردنی بەرنامە خزمەتگوزاری و ئابورییەكانی حكومەت، ئاماژەی بە سووربوونی حكومەت بە هەموو دامەزراوەكانیەوە كرد لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەرزكردنەوەی توانای كاركردن لە هەموو كایە و بوارەكاندا.
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی میوانخانەی شێخ ڕائد عەبد دەكات لە كەركوك
شێخ خەنجەر ئامادەی ئاهەنگی كۆڕی فیقهی بەبۆنەی لەدایكبوونی پێغەمبەرەوە دەبێت و...
شێخ خەنجەر: ڕازیبوونی بەرگریی غەزە بە پێشنیاری نیوەندگیریی، دەرگای ڕاگرتنی هە...