سەرۆكی حزبی سیادە شێخ خەمیس خەنجەر لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەگای تایبەتی خۆی لەشاری هەولێر كۆبونەوە
لەدیدارێكدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق و دوایین پێشهات و هەڕەشە ئەمنییەكانی سەر عێراق و هەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق و هەماهەنگیی لایەنە براوەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتە خۆجێییەكانی پارێزگاكان و هەروەها پێویستیی دابینكردنی خزمەتگوزاریی بۆ هاووڵاتیان لە پارێزگاكانی عێراق.
هەر لەو كۆبونەوەیەدا هەریەك لەشێخ خەمیس خەنجەر و سەرۆك بارزانی تەئكیدیان كردەوە لەسەر هەڵبژاردنی كەسانی بەتواناو لێهاتوو بۆ ئیدارەدانی پارێزگاكان و خۆ بەدور گرتن لەسەرجەم شكستەكانی قۆناغەكانی ڕابردوو، لە پێناو بەدیهاتنی تەواوی ویستەكانی عێراقیەكان لەسەرجەم بوارەكاندا، هەروەك داواكاربوون قۆناغی داهاتوو بەردەوامی پێدانی بەرنامەی كاری حكومەتی سودانی بێت و لەهەوڵە بەردەوامەكانیشی بۆ ڕێگای بنیات نان و پەرەپێدان.
شێخ خەنجەر: سەردانەكەی ئەردۆغان عێراق دەخاتە دەروازەی قۆناغێكی نوێی ئاسایش و ...
شێخ خەنجەر لەبەغدا بەشداریی هەڵوێستەیەكی هاوكاریی لەگەڵ خەڵكی غەزە و ڕەفح دەك...
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی میوانخانەی شێخ ڕەعد عاسی دەكات لە كەركوك