شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەركۆنەی ئەو پەلامارە شەرمەزاریەی كرد كە كرایە سەر هاوینەهەواری سەلاحەدین لە پارێزگای هەولێر و بە كردەوەیەكی تیرۆریستیی ناوبرد.
لە تویتێكدا شێخ خەنجەر ئاماژەی بەوەدا ئەو پەلامارە پێش هەولێری سەقامگیر بەئامانجگرتنی بەغدای پایتەختە، چونكە ئاسایشی عێراق لە ئاسایشی كوردستاندایە و ناكرێت لەلایەن گروپگەلی لەیاسادەرچووەوە دەستیان بۆ ببرێت.
جەختی لەوەیش كردەوە كە بێلایەنیی عێراق لە ململانێ ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكاندا بەرپرسیارێتیەكی پێكەوەیی ئەو هێزە سیاسیانەیە كە بڕوایان بە گفتوگۆ و دیپلۆماسیەت هەیە و دەبێت هەموان پشتیوانی هەڵوێستی حكومی بن لە پشتگیریكردنی عێراقێكی ئارام و سەقامگیردا.
لە گەورەترین كۆنگرەی هەڵبژارندا كە بەغدا بەخۆیەوە بیبینێت دەیان هەزار لایەنگر...
سەرۆك مەسعود بارزانی لە هەولێر پێشوازیی لە شێخ خەمیس خەنجەر دەكات
شێخ خەنجەر سەردانی بارەگای گشتیی حزبی سیادەی لە ڕومادی كرد