هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا پێشوازیی كرد لە شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیا.
لەدیدارێكدا باسیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی عێراق و توركیا و دەرهاویشتەكانی دۆزی فەلەستین و دوژمنكاریی سەر شاری غەزە كرد.
شێخ خەنجەر سەركردایەتی توركیا هاندا هەوڵ بدات بۆ یەكخستنی گوتاری ئوممەی ئیسلامی و كۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە دۆزی فەلەستین و ڕاگرتنی دەستدرێژیی دڕندانە بۆ سەر هاووڵاتیانی بێتاوان، جەختی لە هەڵوێستی عێراقیش كردەوە لە پشتگیریكردنی بەرگریكاران لە غەزە دژی داگیركاریی زایۆنی.
لایخۆیەوە وەزیری دەرەوەی توركیا جەختی كردەوە لە ڕاوەستانی توركیا لەگەڵ گەلی فەلەستین و ڕاگرتنی دەستدرێژیی ئیسرائیل بۆسەر غەزە و پشتیوانیی گەلی فەلەستین وەك دۆزێكی ڕەوای بە گرنگترین و لەپێشترین كاری سەرۆكی توركیا دانا.
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا پیرۆزبایی لە شێخ خەنجەر كرد بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی عێراق و ئەنجامدانی بەبێ هیچ كێشەیەكی ئەمنی، بەتایبەت لە شاری كەركوك كە بەرزترین ڕێژەی دەنگدانی لە عێراقدا بەخۆوە بینی.
شێخ خەنجەر وتی ئەزموونی توركیا لە ئاوەدانكردنەوە و پلاندانان و كاری ئەنجومەنە خۆجێیەكان لە ڕیزی ئەزموونە گرنگەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە، ئاماژەی بەوەیشدا كە لیستە سەركەوتووەكان دەیانەوێت بە زووترین كات حكومەتە خۆجێیەكان پێكبێنن و لەمەیشدا هەر دەبێت سوود لە ئەزموونەكانی توركیا وەربگرن لە خزمەتگوزاریی بۆ هاووڵاتیان.
هاوكات هەردوو لا باسیان لە سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق كرد كە بڕیارە مانگی داهاتوو ئەنجامی بدات و شێخ خەنجەر پێشوازیی هەموو هێزە سیاسییەكانی دەربڕی بۆ ئەو سەردانە كە بە گرنگ لەقەڵەمیدا بۆ پێشخستنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و توركیا لە هەموو بوارەكاندا.
شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لە ویستی عێراق بۆ دژایەتیكردنی گروپە تیرۆریستەكان كە خراپەكاری و ڕٍق و قینیان بۆ وڵاتانی دراوسێ هەیە و ڕایگەیاند لەگەڵ سەرۆك وەزیراندا كاردەكەن بۆ نەهێشتنی ئەو دەستە چەكدارانە كە هەوڵ دەدەن ئارامیی ناوچەكە بشێوێنن.
شێخ خەنجەر ئیدانەی كوشتارەكەی دەوارلكوەیت دەكات و داوا لە جیهانی عەرەبی و ئیس...
شێخ خەنجەر جەخت دەكاتەوە لەمافی گەڕانەوەی ژنەئاوارەكان و سڵاو بۆ ژنانی فەلەست...
شێخ خەنجەر پێشوازیی لە ژمارەیەك پیاوماقووڵانی دیالە كرد