شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە ئامادەی كۆنگرەی هەڵبژاردنی جەماوەریی هاوپەیمانی قیادە و هاوپەیمانی عەرەبی بوو لە كەركوك بۆ پشتیوانی شایستەكانی خەڵكی كەركوك لە هەڵبژاردنی داهاتوودا.
شێخ خەنجەر جەختی لە گرنگیی كەكوك كردەوە لە ئاستەكانی ناوخۆ و ئیقلیمی و دەرەوە كە شارێكە شایانی ئەوەیە كاری تێدا بكرێت و پشتگیریی خەڵكەكەی بكرێت.
شێخ خەنجەر وتی: هەندێك لایەنی ناوخۆیی و دەرەكی، پێشتر و ئێستایش هەوڵ دەدەن بۆ هاندانی گیانی فیتنەگێڕی و دووبەرەكی لەنێوان پێكهاتەكانی كەركوكدا كە بووە هۆی وێرانبوون و خراپەكاری، بەڵام جارێكی تر ڕێگە بەو كارانە نادەین.
هەروەها شێخ خەنجەر داوای پاراستنی بنەمای پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان ڕۆڵەكانی كەركوك و لەباربردنی دەرفەتی خەڵەتاندن و ئاژاوەگێران كرد لەڕێی بەكۆمەڵ چوونە هەڵبژاردن و بەشداریی كارا و بەفیڕۆنەدانی هیچ دەنگێك چونكە هەر دەنگێكیش بەهای خۆی هەیە.
لە كۆنگرەكەدا هەرەیەك لە دكتۆر محەمەد عەلی تەمیم وەزیری پلاندانان و مامۆستا ئەركان سەعید جبوری پارێزگاری كەركوك و موهەیمەن حەمدانی پەرلەمانتار و مامۆستا خالید موفرەجی ئەندامی سەركردایەتی سیادە و ژمارەیەك لە شێخ و پیاوماقووڵان و كەسایەتیە گشتییەكان ئامادەبوون.
لە پەراوێزی كۆنگرەكەیشدا شێخ خەنجەر 50 كورسیی خوێندی بەخشی بە خوێندكارانی كەركوك و چاویشیكەوت بە ژمارەیەك خاوەن پێداویستیی تایبەت، گوێی لە داوا و پێداویستییەكانیان گرت و هەندێكیانی بۆ جێبەجێ كردن.
شێخ خەنجەر ئامادەی دووەم كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیە سەركەوتووەكانی هەڵبژاردنی ئ...
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی میوانخانەی شێخ عەبدولخالق عەزاوی دەكات لە كەركوك
شێخ خەنجەر سەردانی مامۆستا خالید دەراجی پەرلەمانتاری سەر بە سیادە دەكات