شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، ئامادەی كۆنگرەیەكی هەڵبژاردن بوو كە عەشیرەتی كوردی زەوبەع لەناوچەی سەدری یوسفیە لە باشووری بەغدای پایتەخت ڕێكیخستبوو بۆ پشتگیریی لە مامۆستا محەمەد ئەمین شەعلان بەربژێری سیادە.
لە وتەیەكیدا شێخ خەنجەر جەختی كردەوە كە ئەمڕۆ وادەزانێت لەناو كەسوكار و تایبەتی و شانازیەكانی خۆیدایە و لەئێستا و ڕابوردوویشدا بەردەوام بەدوای كێشەی ناوچەكانی باشووری بەغداوە بووە.
شێخ خەنجەر وتی ئەم ناوچانە نەهامەتی زۆریان چەشت بەدەست داگیركاریی ئەمریكا و ئەو كارەساتانەی بەهۆی ئەو داگیركاریەوە ڕوویاندا، دوای ئەوانیش تیرۆر و ستەم و ڕاگواستن و میلیشیاگەری زیانی زۆرتریان بەناوچەكە و دانیشتوانەكەی گەیاند.
پێداگریی كرد لەسەر پێویستیی پێشكەشكردنی پشتیوانیی و پشتگیریی بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانە بۆ ئەوەی بگەن بە مافەكانیان و ستەمیان لەسەر نەمێنێت، حزبی سیادە باشترین نوێنەرایەتی خەڵكی ئەم ناوچانە دەكات بە شتگیریكردنی بەربژێرەكانی لە ڕۆڵە ئازا و سەرڕاست و خزمەتكاری خەڵكی شارەكانیان.
شێخ خەنجەر وتی ئەو كارنامەی ڕێككەوتنە سیاسیەی لەگەڵ هێزە سیاسییەكاندا واژۆكراوە و بووەتە بەرنامەی حكومەت، سەلماندنی مكوڕی و سووربوونمانە لەسەر جێبەجێكردنی داواكارییە ڕەواكان.
هەر لەمیانەی قسەكانیدا شێخ خەنجەر پێداگریی كرد لەسەر گرنگیی بەشدارییەكی كارا لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكاندا، چونكە فاكتەرێكی بەهێزە بۆ بەدیهێنانی ئەو داواكاریانە و گێڕانەوەی هاوسەنگیی لە هەموو دامەزراوەكانی دەوڵەتدا.
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی لە سەرۆكی ئەنجومەنی بەغدا و ژمارەیەك لە ئەندانمان د...
شێخ خەمیس خەنجەر و شاندێكی پەرلەمانتاران سەردانی میوانخانەی شێخ شەعلان كرەیم-...
شێخ خەمیس خەنجەر بەشداریی پرسەی عەقید ڕوكنی فڕۆكەوان غەسان لەتیف دەكات لە ڕاش...