شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە ئامادەی كۆنگرەیەكی هەڵبژاردن بوو كە دانیشتوانی ناحیەی ڕەشید لە باشووری بەغدا بۆ پشتیوانی لە مامۆستا یاسر عوبەیدی بەربژێری حزبی سیادە ڕێكیانخستبوو.
مەحمود عوبەیدی ئەندامی پەرلەمان و كۆمەڵێك لە شێخەكان و پیاوماقووڵی ناوچەكانی باشووری بەغدا لەپێشوازیی شێخ خەنجەردا بوون.
ئامادەبوان كێشەی كەمیی بەردانەوەی ئاوی ناوچەكەیان بۆ خەنجەر باسكرد كە بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی بەرهەمە كشتوكاڵیەكانیان.
شێخ خەنجەر بەڵێنی پێدان كە بەدوای كێشەی ئاوی ئەو ناوچانە بكەوێت چونكە وەك "سەبەتەی خۆراك"ی بەغدای پایتەخت و ژمارەیەك لە پارێزگاكانی عێراق وایە، هەروەها بەڵێنی پێدان لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاودا قسە بكات بۆ زیادكردنی بڕی ئاوی بەردراوە بۆ ناوچەكە.
شتایشی هەوڵەكانی پەرلەمانتار مەحمود عوبێدیشی كرد لە بەدواداچوونی پێداویستیەكانی خەڵكی ناوچەكانی باشووری عێراق و هەوڵدان بۆ گەیاندنی دەنگ و داواكاریەكانیان بە لایەنی جێبەجێكار.
هەروەك خەڵكەكەیشی هاندا بەشێوەیەكی فراوان بەشداریی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان بكەن و ئەو كەسانە هەڵبژێرن كە توانای بەجێهێنانی ئەركی خزمەتكردنی گشتییان هەیە.
شێخ خەمیس خەنجەر نوێژی هەینی لە مزگەوتی حاجی سەعدیە عومەری لە مەنسور دەكات
شێخ خەنجەر لەبەغدا بەشداریی هەڵوێستەیەكی هاوكاریی لەگەڵ خەڵكی غەزە و ڕەفح دەك...
شێخ خەنجەر بەشداریی ناشتنی شەهید ئیسماعیل هەنیە دەكات