سەرۆك و ئەندامانی ڕابیتەی مامۆستایانی ئایینی و وتارخوێنانی دۆرە و جەماوەرێكی زۆر لە شێخەكان و پیاوماقووڵان و دەستەبژێری كۆمەڵایەتی، لە پێشوازیی شێخ خەنجەردا بوون.
شێخ خەنجەر ستایشی هەڵوێستی شەرەفمەندانەی خەڵكی دۆرەی كرد و ئەو ناڕەحەتی و نەهامەتیانەی بیرهێنانەوە كە بەهۆی داگیركاریی ئەمریكا و دەرهاویشتەكانی لە شەڕ و خراپەكانی یەك لەدوای یەك بەسەر ئەو ناوچانەدا هاتوون.
جەختی كردەوە كە پرۆژەی سیادە پرۆژەی گێڕانەوەی مافەكان و نەهێشتنی ستەمی سەر ستەملێكراوان و گێڕانەوەی بەڕێزەوەی ئاوارەكانە بۆ ناوچەكانیان و پێدانی مافە بە هەموو عێراقییەك كە بە ئارامی و دڵنیاییەوە لە خێروبێری زۆری وڵاتەكەیدا بژی.