شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، لە بارەگای حزب، بەردەوامە لە دیدارەكانی لەگەڵ شێخ و پیاوماقووڵ و دەستەبژێرانی بەغدای پایتەخت.
دوای گوێگرتن لە میوانەكانی، شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لەوەی كە بەردەوام لەگەڵیاندا دەبێت بۆ پشتگیریی داواكانیان و چارەسەركردنی كێشەكانیان لەڕێی پەیوەندیكردنی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق.
شێخ خەنجەر وتی بەشداریی كارا لە هەڵبژاردنەكاندا یارمەتی پرۆژەی سیاسیی سیادە دەدات بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكان و گێڕانەوەی مافەكان و خزمەتكردنی ناوچەكان.
ئامادەبوانیشی هاندا ئەو كەسانەیان هەڵبژێرن كە پاڵاوتەی هێز و ئیرادە و ڕەوشتی بەرزن، ئاماژەی بەوەیشدا كە سیادە بەربژێرەكانی خۆیی لە باشترین خێزانەكانی بەغدا دیاریكردووە.
شێخ خەمیس خەنجەر نوێژی هەینی لە مزگەوتی مستەفا لە عامریەی بەغدا دەكات
شێخ خەنجەر سەردانی دیوانی پارێزگای نەینەوا دەكات و چاوی بە دەخیل دەكەوێت
شێخ خەنجەر لە بەغدا پێشوازیی لە بەڕێز مەسرور بارزانی دەكات