بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە ئاستی خزمەتگوزاری و كۆمەڵایەتی و گوزەرانی دانیشتوانەكەی، شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەردانی قەزای تاجی كرد لە باكووری بەغدا.
شێخ خەنجەر بووە میوانی میوانخانەی شێخ سەعید دەحام بەرع شێخی گشتیی عەشیرەتی ئەلبوعوبێد، لەو بەسەركردنەوەیەدا هەریەك لە محەمەد فازل دلێمی پەرلەمانتار و مامۆستا حەیدەر فازل دلێمی بەربژێری حزبی سیادە و ژمارەیەك لە شێخ و پیاوماقووڵانی ناوچەكە ئامادەبوون و خۆشحاڵیی خۆیان بەو سەردانە بەختەوەرەی شێخ خەنجەر دەربڕی و ڕوونكردنەوەی تەواویان دەربارەی واقیعی شارەكەیان و پێویستیەكانی دانیشتوانەكەی پێشكەش كرد.
شێخ و پیاوماقووڵانی تاجی پێوستییەكانی ناوچەكەیان لە نەخۆشخانەیەكی حكومی خستە بەردەست شێخ خەنجەر كە دانیشتوانی شارەكە ناچارن بۆ چارەسەركردن ڕووبكەنە نەخۆشخانە دوورەكان، هەروەها داوایان لێكرد كێشەی كارەبای شارەكەیان بۆ چارەسەر بكات و پردێكیش بۆ پەڕینەوە و هاتوچۆی هاووڵاتیان دروست بكات.
لایخۆیەوە شێخ خەنجەر بەڵێنی پێدان قسە لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بكات بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەیەك بەهەموو پێداویستیەكانیەوە و كار و ئاسانكاریی بكات بۆ كردنەوەی زانكۆیەكی حكومی و پەرەپێدانی بواری خزمەتگوزاریی لە هەموو ئاستەكانیدا.
پێداگریشی كرد لەسەر گرنگی و پێویستیی بەشداربوونێكی كارای دەنگدەران لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكاندا بۆ ئەوەی گۆڕانكاریی بكرێت و كەسانی شیاو بەرپرسیارێتیی خزمەتگوزاریی گشتیی بگرنەئەستۆ.
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی ئەنجامدانی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەكا...
شێخ خەمیس خەنجەر نووسینگەی سیادە لە فەلوجە دەكاتەوە
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازی دەكات لە سوڵتان بن موبارەك كوبەیسی باڵیۆزی قەتەر