شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، ژمارەیەك لەو خێزانانەی بەسەركردەوە كە بەهەڕەمەكی و لە هەندێك ناوچە و لە خانووی بە زیادەڕۆدروستكراوی بەغدای پایتەختدا نیشتەجێن
شێخ خەنجەر گوێی لە پێداویستی و خەم و ئازارەكانیان ڕاگرت و لەنزیكەوە ئاگاداری ئەو باری گوزەرانە سەختە بوو كە تێیدا دەژین و سادەترین پێداویستیی ژیانێكی ئاسوودەی تێدا نیە، جەختیشی كردەوە لە پێویستیی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەوەی لە ژینگەیەكی لەباری وادا بژین كە شایانی هاووڵاتیی عێراقی بێت و منداڵەكانیان بچنە بەرخوێندن و خزمەتی تەندروستیی گونجاویان هەبێت.
هەروەها ڕایگەیاند كە پەیوەندیی بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانەوە دەكات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی گشتگیری هەموو ئەو خێزانانە و لەگەڵ سەرۆك وەزیراندا چارەسەری ئەو هەڕەمەكیە دەكەن كە كەمترین پێداویستیەكانی ژیانیان تێدا نیە.
هەر لە لێدوانەكەیدا پێداگریی لەوە كرد كە ئەو گەلەی قوربانیی داوە و گیانی بەخشیوە بۆ حكومەتەكەی، دەبێت حكومەتەكەیشی بایەخی پێبدات، چونكە حكومەت وەك باوكی هەر هاووڵاتییەك وایە و دەبێت هەموان بەشداربن لە چارەسەركردنی كێشەكانی خەڵك و بەدەمەوەچوونی خەمەكانیان.
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی لە پەروەردەكاران دەكات بەبۆنەی جەژنی مامۆستایانەوە و داو...
شێخ خەنجەر لە میوانخانەكانی كەبیسەی ئەنبار بەگەرمی پێشوازیی كرا
شێخ خەمیس خەنجەر بەشداریی پرسەی عەقید ڕوكنی فڕۆكەوان غەسان لەتیف دەكات لە ڕاش...