لە چوار كۆبوونەوەدا شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، میوانداریی ژمارەیەكی زۆری لە شێخەكان و پیاوماقووڵی ناوچەكانی بەغدا كرد و لە بارەگای سیادە لە بەغدا پێشوازیی لێكردن
خەنجەر بەخێرهاتنی میوانەكانی كرد و هانیدان لە ڕۆژی 18ی مانگدا بەژمارەیەكی زۆرەوە بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و باشترین ڕۆڵەكانیان هەڵبژێرن بۆ قۆناخێكی نوێی پاراستنی ناسنامە و بیروباوەڕ و گێڕانەوەی مافەكان، جەختیشی كردەوە كە ڕۆڵی شێخانی عەشیرەتەكان و پیاوماقووڵ و دەستەبژێران گرنگە لە گۆڕینی قەناعەتی كۆمەڵگە و هاندانی بۆ كارلێك لەگەڵ كێشە و مافەكانیان.
هەروەها شێخ خەنجەر پێداگریی كرد لەسەر ئەوەی كە ڕۆڵەی عەشیرەتەكان فێری خەسڵەتە جوانەكانی ئازایەتی و بەخشندەیی و ڕەوشتبەرزیی بكرێن؛ چونكە میوانخانەی عەشیرەتەكان وەك خوێندگاكان وان كە نەوەی نوێیان لێوە پەروەردەدەكرێن.
لایخۆیانەوە شێخ و پیاوماقووڵان پشتگیریی خۆیان بۆ پرۆژەی سیادە دەربڕی كە دەزانن بەرگریی لە مەسەلە گەوەرەكانیان و پاشەڕۆژیان دەكات، هەروەها بەڵێنیان دا كاربكەن بۆ هاندانی جەماوەر و ڕۆڵەكانیان تا بەشداریی هەڵبژاردنەكان بكەن و پشتیوانی لە لیستی سیادە و بەربژێرەكانیان بن بۆ طؤڕانكاريى چاوەڕوانكراو.
ژمارەیەك لە شێخە بەڕێزەكان، شمشێر و عەبای عەرەبییان وەك ڕێزێك بۆ هەوڵەكانی لە پشتیوانی كۆمەڵگە و بەرگریی لە مافەكانیان؛ بەدیاریی پێشكەش بە شێخ خەنجەر كرد.
شێخ خەنجەر پرسەنامەیەك ئاراستەی كۆماری ئێران دەكات بەهۆی كۆچی دوایی سەرۆك ئیب...
شێخ خەنجەر: شانازیی بە ناسنامەی ئیسلامیمانەوە دەكەین و داوا لە هاووڵاتیان دەك...
شێخ خەنجەر ماتەمینی بۆ شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا دەردەبڕێت و سەركۆنەی فر...