شێخ خەمیس خەنجەر جەختی كردەوە كە پارێزگاری داهاتووی دیالە هەڵبژاردەی حزبی سیادە دەبێت. ئەم وتەیەی لەمیانەی گەورەترین كۆنگرەی هەڵبژاردندا بوو كە جەماوەرێكی زۆری سیادە لەپارێزگای دیالە بۆی گردبووبوونەوە.
شێخ خەنجەر ستایشی ئەو گردبوونەوە جەماوەرییەی كرد كە بۆ پشتگیریی بەربژێرانی سیادە لە دیالە كۆبووبوونەوە و پەرلەمانتارانی پارێزگای دیالە و شێخ عەبدولخالق عەزاوی جێگری ئەمینداری گشتی حزبی سیادە و دكتۆر عاسم سومەیدەعی جێگری پارێزگاری دیالە و ژمارەیەك لە شێخ و پیاوماقووڵانی پارێزگاكە ئامادەی بوون.
لەوتەكەیدا شێخ خەنجەر دووپاتی كردەوە كە بەشداریی كارا لە هەڵبژاردنەكاندا هاوكاردەبێت بۆ لابردنی ئەو ستەم و نادادیەی لەو پارێزگا خۆشەویستەدا هەیە و هاوسەنگی نێوان پێكهاتە سیاسیەكانیش دەگەڕێنێتەوە.
لایخۆیەوە شێخ عەبدولخالق عەزاوی جێگری ئەمینداری گشتی حزبی سیادە، جەماوەری گردەوەبووی هاندا بڕژێنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و بەشداربن لە داڕشتنەوەی دۆخەكەدا بەپێشكەشكردنی كەسانێك كە بتوانن ئەمانەتی نوێنەرایەتییان هەڵبگرێت. ئاماژەی بەوەیشدا كە بەشداربوون لە هەڵبژاردنەكاندا وەك دادپەروەریی بۆ ستەملێكراو یان گەڕانەوەی ئاوارەكان وایە.
شێخ موزەر كورەوی پارلەمانتاری سیادەیش لە وتیەكدا بۆ خەڵكی پارێزگاكە داوای لێكردن بەشدارییەكی كارای هەڵبژاردنەكەدا بكەن و ستایشی گیانی نیشتیمانپەروەری و سوربوونیانی كرد لەسەر بەشداربوون بۆ هەڵبژاردنی كەسانی باشتر.
هەر لە كۆنگرەكەدا چەندین پارچە شیعر و گۆرانیی بۆ خۆشەویستیی عێراق پێشكەشكران.
شێخ خەنجەر لە میوانخانەكانی كەبیسەی ئەنبار بەگەرمی پێشوازیی كرا
شێخ خەنجەر ئامادەی دووەم كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیە سەركەوتووەكانی هەڵبژاردنی ئ...
شێخ خەمیس خەنجەر نوێژی هەینی لە مزگەوتی حاجی سەعدیە عومەری لە مەنسور دەكات