ڕۆڵەكانی خێڵی دلێم لە پارێزگای دیالە، لە میوانخانەكەیان، پێشوازیان لە شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی دیالە كرد كە لەسەردانێكدا بەسەریكردنەوە
شێخ خەنجەر جەختیكردەوە كە ڕۆڵەكانی دیالە ڕۆڵی دیاریان لە حزبی سیادەدا هەیە و حزبەكەیش باشترین بەربژێرەكانی دیاریكردووە بۆئەوەی نوێنەرایان بن و بەرگریی لە مافەكانیان بكەن و ناسنامەی پارێزگاكە بپارێزن.
خەنجەر ڕۆڵەكانی خێڵی دلێمی هاندا دۆخی ناخۆشی پارێزگاكە بگۆڕن لەڕێی هەڵبژاردنی ئەوانەی كە لەڕووی ئایین و ڕەوشت و ڕەسەنایەتیانەوە دەیانناسن.
لایخۆیانەوە هەر یەك لە بەربژێران مامۆستا ئەحمەد دلێمی و دكتۆرە ئەشواق دلێمی وتەی بەخێرهاتنی شێخ خەنجەریان پێشكەشكرد و ڕایانگەیاند كە پرۆژەی سیادە پشتگیری و پشتیوانی و پلانی داهاتووی داونەتێ بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان.
شێخ محەمەد كەریم دلێمی شێخی گەورەی دلێم لە دیالە وتی: تەشریفهێنانی شێخ خەنجەر بۆ میوانخانەی خێڵەكەمان مانای سووربوون و بایەخدانیەتی بە خەڵكەكەی لە ڕۆڵەكانی پارێزگاكە، ڕۆڵەكانی دلێمیشی هاندا كە بكەونە پێشەوە بۆ خزمەتكردنی هەموو دانیشتوانی دیالە و بەشداربن لە دابینكردنی ئاییندەیدا.
هاوكات شێخ خەنجەر گوێبیسی قسەی هاووڵاتیان بوو كە جەختیان لە پێویستیی ئەنجامدانی گۆڕانكاریی لەپارێزگاكەیان و كۆتاییهێنان دەكرد بەو پەراوێزخستنەی دەرهەق بە ڕۆڵەكانی دەكرێت.
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی لە كادرە پێشكەوتوەكانی هاوپەیمانی سیادە دەكات
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازی لە فەخامەتی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دەكات
شێخ خەنجەر سەرەخۆشی ڕووداوە خوێناوییەكەی هاتوچۆ لە خەڵكی هارسە دەكات