هەزاران كەس لە دانیشتوانی دیالە لە شێخ و پیاوماقوڵ و هاووڵاتیان پێشوازییان لە شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە كرد كە ئامادەی كۆنگرەی تایبەت بە بەربژێر خاتوو ئبتیهال داینی بوو و سەردانە مەیدانیەكەیان بە بایەخپێدان و پشتگیریی خۆیان ناوبرد
لە كۆنگرەكەدا شێخ خەنجەر وتی: دیالە ستەم و گوشار و پشتگوێخستنی زۆری بەخۆوەدیوە، بەڵام ڕۆڵە ئازاكانی دەستبەرداری خاكی خۆیان و یەكێتی عێراق نەبوون.
جەختیشی كردەوە لیستی سیادە باشترین كوڕ و كچەكانی دیالەی بەربژێركردووە كە هەڵقووڵاوی خێزانە ئایینپارێز و خاوەن بیروباوەڕ و ڕەوشت بەرزەكانن. جەماوەریشی هاندا بۆئەوەی بەژمارەیەكی زۆریانەوە بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و ئەو گۆڕانكاریە دروستبكەن كە خەڵكی لەدوای ئەو ستەمەی لێیانكراوە، هەوڵی بۆ دەدەن.
لایخۆیەوە بەربژێر ئبتیهال داینی بەڵێنی دا كە وەك جاران بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیكردنی خەڵكەكەی لە هەموو هەڵوێستەكانیاندا و ئاماژەی بە پلانەكانی خۆی كرد لە بوارەكانی پەروەردە و تەندروستی و خزمەتگوزاریدا و شەووڕۆژ لە خزمەتكردنی هەموو خەڵكی دیالەدا دەبێت.
هاوكات شێخ خەنجەر گوێبیستی داواكاریی دەیان هاووڵاتی بوو كە ڕاستەوخۆ بەشداریی لە چارەسەركردنی هەندێك كێشەیاندا كرد و بەڵێنی دا هاوكاریان بێت لە جێبەجێكردنی تەواوی داواكارییەكانیاندا.
شێخ خەنجەر: سەقامگیریی كەركوك پەیامێكە بۆ جیهان كە عێراق سەقامگیرە
شێخ خەنجەر سەركۆنەی ڕەفتارەكانی نەتانیاهۆ دەكات و داوادەكات لێپرسینەوە لە كەن...
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازی دەكات لە سوڵتان بن موبارەك كوبەیسی باڵیۆزی قەتەر