شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە وتی: پرۆژەی سیادە پرۆژەی مافی خەڵكەكەمان و ڕاوەستانە لەگەڵ ستەملێكراوان و گێڕانەوەی هاوسەنگییە.
شێخ خەنجەر جەماوەری گردبوەوەی ئامادەبووی هاندا و سەروەریەكانی بەغدای مەنسور و بەغدای نوعمان و بەغدای كازم "خوا لێ ڕازیبێت"ی بیرهێنانەوە و ڕایگەیاند ئێرە شاری ئاشتی و مێژوو و شارستانیەتە.
خەنجەر لە وتەكەیدا بەرگریی لە دۆزی فەلەستینیش كرد و گەلی عێراق و جەماوەری سیادەی هاندا هەمیشە لەگەڵ فەلەستین و گەلە خۆڕاگرەكەی و بەرەنگارییەكەیدا بن دژی ستەمی ستەمكاران و ملهوڕان.
لە گردبوونەوەكەدا ئاهەنگێكی هەڵپەڕكێی كەلەپووریی فەلەستینی پێشكەش كرا لەگەڵ چەندین وتە و شیعری تایبەت بە خۆشەویستیی عێراق و فەلەستین و هاندانی دەنگدەران بۆ بەشدارییان لە هەڵبژاردنەكاندا.