شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە جەختی لەوە كردەوە كە لەڕابوردوو و ئێستایشدا پارێزگای دیالە لەچوارچێوەی كارە لەپێشینەكانی پرۆژەی حزبی سیادەدا بووە و خزمەتكردنی ڕۆڵەكانی جێی شانازیی حزب و سەركردایەتی و ئەندامان و بەربژێرەكانیشیەتی.
لەلێدوانێكیدا لە پارێزگای دیالە، شێخ خەنجەر وتی:"ئەوەی شانازیی پێوەدەكەین ئەوەیە ئێمە وەك باقی پرۆژە سیاسییەكانی تر نین كە بەدوای پۆست كەوتوون، بەڵكو ئێمە بەدوای مافەكانەوەین و تێدەكۆشین بۆئەوەی عێراق خۆی بڕیاردەر و گەورەی خۆی بێت و شوێنكەوتەی ئەم دەوڵەت و ئەو دەوڵەت نەبێت".
دەربارەی دۆخی فەلەستینیش
وتی:"پرۆتستۆكردنی ئەو ستەمەی لە فەلەستینییەكان دەكرێت دەبێت بۆ عێراقییەكانیش بكرێت"، داوای لە هێزە سیاسیەكان كرد بەرەی ناوخۆیی عێراقی یەكبخەن دژی ئەو دوژمنەی خەڵكی غەزە دەكوژێت.
لە ڕۆژی لێبووردەییدا، خەنجەر جەخت لە گرنگیی یەكێتی پێكهاتەكانی كەركوك دەكاتەو...
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی لە دكتۆر مەحمود مەشهەدانی دەكات بەبۆنەی وەرگرتنی سەرۆكای...
شێخ خەمیس خەنجەر لە بەغدا بەردەوامە لەكۆبوونەوەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێ...