شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە نوێژی شێوانی لە مزگەوتی ساریە لە پارێزگای دیالە ئەنجامدا
دوای نوێژ، لە وتەیەكیدا ستایشی خەڵكی دیالەی كرد و ئاماژەی دا بە هەڵوێستی قارەمانانەیان لە بەگژداچوونەوەی تیرۆر و بەرەنگاربوونەوەی شەپۆلی لاگیری و پەراوێزخستن.
هەروەك یادی شەهیدانی مزگەوتی ساریەی كردەوە كە بەدەستی چەتەكانی لە یاسا دەرچوو و لەڕۆژانی ئاژاوە و بە چەكی دەرەوەی دەستی یاسا شەهیدكران.
شێخ خەنجەر داوای كرد ڕۆڵی مزگەوتەكان بخرێنەگەر بۆ بڵاوكردنەوەی بانگەشەی ئیسلامی و پەروەردەی لاوان لەسەر ڕەوشتی بەرز چونكە كۆڵەكەیەكی سەرەكییە بۆ پارێزگاریكردن لە ناسنامە و پاراستنی ڕێنمایی ئایینی پیرۆز.
لەدەرەوەی مزگەوتی ساریەیش، شێخ خەنجەر لەگەڵ ژمارەیەك لەهاووڵاتیان كۆبووە و گوێی لە داواكاری و پێداویستییەكان گرت و بەڵێنی پێدان كە بۆیان جێبەجێ بكات و بەردەوامیش بێت لە بەدواداچوونی كاروبارەكانیان.
شێخ خەمیس خەنجەر چاوی بە پەرلەمانتار عائیشە مەساری دەكەوێت و پێكەوە باس لەخزم...
شێخ خەنجەر ناوچەی عەرەبی جبور بەسەردەكاتەوە و لەكێشەی ڕێگای سەرەكیی ناوچەكە د...
شێخ خەمیس خەنجەر بەشداریی پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئارامیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕا...