شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە ستایشی هەڵوێستەكانی خەڵكی دیالەی كرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ستەم و دوژمنكاری و هەوڵەكانی فیتنە و ئاژاوەنانەوە لەنێوان ڕۆڵەكانی نیشتیماندا.
هاوكات دەزگا ئەمنیەكانی پارێزگاكەی هاندا بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان و كاركردن لەگەڵ هەموان لەسەر بنەمای هاونیشتیمانێتی چونكە ئەركی دەزگا ئەمنیەكان پاراستنی خەڵك و هاوكاریكردنیانە.
شێخ خەنجەر جەختی لەوەیش كردەوە كە خەڵكی دیالە بەهەموو ناوەكانیانەوە كەسوكاری تایبەتی خۆین و جێی بایەخی ڕۆژانەین، پرۆژەی سیادەیش لەسەر داواكردنی ماف و دادی ستەملێكراوان و جێبەجێكردنی بنەمای دادوەریی كۆمەڵایەتییە.
هەر لەو كۆنگرەی هەڵبژاردنەدا كە لەدیالە و بۆ پشتگیركردن لە خاتوونی پاڵێوراوی حزبی سیادە بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان، مامۆستا ڕەشیدە داینی ڕێكخرابوو، پێداگریی كرد لەسەر پشتیوانیكردنی دۆزی فەلەستین دژی دوژمنكاریی سەهیۆنیی داگیركەر و پرۆتستۆی هەڵوێستی ڕێكخراوە تیرۆریستیەكانی كرد بەتایبەت ڕێكخراوی داعش كە ڕووی چەكی كردووەتە عەرب و موسڵمان و چاوپۆشیی كردووە لەو تاوانانەی قەوارەی زایۆنیزم بەرامبەر بە مافی براكانمان لە غەزە دەیكات.
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی لە دكتۆر ئەیاد عەلاوی دەكات
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازی دەكات لە شێخ حامد عەبدولعەزیز سەرۆكی كۆمەڵەی ڕابیتەی...
شێخ خەمیس خەنجەر پرسەنامەیەك بۆ كۆچی دوایی پەرلەمانتار غاندی عەبدولكەریم كەسن...