لەمیانەی سەردانێكیدا بۆ ناوچەی عەرەبی جبور لە باشووری شاری بەغدای پایتەخت، شێخ خەمیس خەنجەر لەلایەن شێخ شەفیق مەعجون پێشوازی كرا
لەنزیكەوە لە كێشەی وەبەرهێنانی ئەو زەوییانەی كۆڵیەوە كە دەكەونە هەردووبەری ڕێگای سەرەكیی ناوچەكە و داوای لە پیاوماقووڵانی سنوورەكە، بەتایبەت خاوەن زەوییەكان و خاوەنی ئەو ماڵانەی دەوروبەری ڕێگاكە كرد كە بە هەمئاهەنگی لەگەڵ لایەنە بەرپرس و پەیوەندیدارەكان كارێك بكەن لەماڵەكانیان دەرنەكرێن و ڕانەگوێزرێن.
شێخ خەنجەر ئەوپەڕی پەرۆشیی خۆیی بۆ خێزانە زیانلێكەوتووەكان ڕٍاگەیاند و داوای لە هەموو لایەك كرد هاوكاربن بۆ گەیشتن بەچارەسەرێكی واقیعی و هاوسەنگیی ڕابگرن لەنێوان پێداویستییەكانی حكومەت بۆ تەواوكردنی پرۆژەكانی لەلایەك و پاراستنی مافی هاووڵاتیان لەیەكی تر "بێئەوەی بستێك لە زەویی و مافی هاووڵاتیان بڕوات".
سەرۆكی حزبی سیادە بەڵێنی پێدان كە پەیوەندیی بە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانەوە بكات بۆ ئەوەی بگەنە ڕێكەوتن لەسەر شێوازێكی گونجاو بۆ چارەسەركردنی كێشەكە دوور لە پەرەسەندن و دروشمبازیی كە چارەسەری واقیعیی كێشەكەی پێناكرێت.
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردن لەهەرێمی كوردستان و بردنەوەی پارتی د...
شێخ خەنجەر سەركۆنەی هێرشەكەی سەر هاوینەهەواری سەلاحەدین دەكات و بەكارێكی تیرۆ...
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی لە جینین پلاسخارت نێردەی نێودەوڵەتی دەكات