خەڵكی ناحیەی كەبیسە خۆشحاڵیی خۆیان بەسەردانكەی شێخ خەمیس خەنجەر دەربڕی كە لەماوەی چەندین ساڵی ڕابوردوودا یەكەم سەركردەیەكی عێراقییە ئەو ناحیەیە بەسەر بكاتەوە.
لە میوانخانەكانی كەبیسە دەیان سەر ئاژەڵ لەبەرپێی شێخ خەنجەردا سەربڕران وەك بەخێرهاتنێكی بۆ ناو كەسوكاری لە پارێزگای ئەنبار و شێخ و پیاوماقووڵانی ناحیەكەیش بە بایەخەوە لەو سەردانەی دەڕوانن كە هاوكار دەبێت لە چارەسەركردنی كێشە و گرفتی دانیشتوانی ئەنباردا.
لایخۆیەوە شێخ خەنجەر بە گرنگییەوە باسی لە گرنگی ئەم شارە دێرینە كرد کە چەندان کەسایەتی دیاری لە بوارەكانی زانستی شەریعە و بیناسازی و مزگەوت و هەروەها زانا و ئەدیب و نووسەر و بازرگانی گەورەی داوە بە كۆمەڵگەی عێراقی.
لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەرییشدا شێخ خەنجەر داوای كرد بەشداریی كارایان هەبێت لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی داهاتوودا و كەسانی شارەكەی خۆیان و دیارترین ئەو كەسانە هەڵببژێرن كە دەتوانن خزمەتی دانیشتوانی شارەكەیان بكەن.
شێخ خەمیس خەنجەر پیرۆزبایی لە سەندیكای ڕۆژنامەنووسان و خێزانی میدیایی عێراقی ...
شێخ خەنجەر نوێژی هەبنی لە غەزالیە دەكات و سەركۆنەی دەستدرێژیكردنە سەر پیرۆزیی...
شێخ خەمیس خەنجەر سەركۆنەی تاوانی كوشتنی ئیسماعیل هەنیە و تاوانەكانی قەوارەی ز...