شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە ئامادەی كۆنگرەی فراوانی تایبەت بە پشتگیریی مامۆستا سابت شێخ حەمەد بەربژێری حزبی سیادە بوو و لەلایەن شێخ دكتۆر حامد شێخ حەمەد سەرۆكی كۆمەڵەی ڕابیتەی زانایان و دەستەبژێرێك لە شێخان و پیاوماقووڵانی تارمیەوە پێشوازیی لێكرا
لە وتەیەكدا وێڕای سڵاوی خۆی بۆ خەڵكی تارمیە، شێخ خەنجەر ئاماژەی بە قارەمانێتیی ئەوان كرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و شێواندندا و بانگهێشتی گەلی عێراقی كرد بۆ پاراستنی ناسنامە ئیسلامییەكەی و دۆزی نەتەوەكەی بەتایبەت دۆزی فەلەستین.
شێخ خەنجەر جەختیكردەوە لەسەر بایەخی پرۆژەی حزبی سیادە و پێداگریی كرد لەسەر پێویستیی گێڕانەوەی مافەكان و چەسپاندنی دادوەریی لەنێوان ئەو ڕۆڵانەی گەلی عێراقدا كە تووشی ستەم و بێبەشی كراون، هەروەك بەتوندیی سەركۆنەی ئەو كارە تیرۆریستییە ترسنۆكانەیەی كرد كە خەڵكی مەدەنیی دیالەی كردە ئامانج و هەموو بەكارهێنانێكی تەندوتیژیی ڕەتكردەوە و داوای لە هاووڵاتیان كرد بەهێزەوە دژی هەر پەرەسەندنێكی توندوتیژیی ڕابوەستن.
شێخ خەنجەر تیرۆر و تایفەگەریی لە عێراقدا ڕەتكردەوە و داوای لە هەموو لایەك كرد یەكگرتووبن لەپێناو هێنانەدیی ئاشتی و ئارامی و گەشەپێدانی وڵاتدا.
شێخ خەنجەر بریندارەكانی فەلەستین لە نەخۆشخانەكانی بەغدا بەسەردەكاتەوە
شێخ خەنجەر یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر لە ئوممەی ئیسلامی پیرۆز دەكات و داوای یە...
شێخ خەنجەر جەخت دەكاتەوە لەمافی گەڕانەوەی ژنەئاوارەكان و سڵاو بۆ ژنانی فەلەست...