شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە بانگهێشتێكی كەسایەتی و پیاوماقووڵانی بەڕێزی مشاهەدەی لە قەزای تارمیە قبووڵكرد و ئامادەی كۆنگرەیەكی جەماوەریی فراوان بوو كە بۆ پشتیوانیی حزبی سیادە و بەربژێرەكانی سازكرابوو.
شێخ خەنجەر لەلایەن هەزاران كەس لە لایەنگر و جەماوەری حزبی سیادە و پرۆژە سیاسییەكەی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان پێشوازیكرا لەپێش هەموویانەوە شێخ عامر مەشهەدانی ئەمیری خێڵی مشاهەدە
لە كۆنگرەكەدا شێخ خەنجەر وتەیەكی پێشكەشكرد و تێیدا جەختیكردەوە لەوەی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ هێنانەدیی خواستەكانی خەڵكی تارمیە لەڕووی ئاسایش و سەقامگیریی لە هەموو ئاستەكاندا و دووبارە پابەندبوونی خۆیی ڕاگەیاند بە پرۆژەكەی كە پەیوەستە بە داوای مافە ڕەواكان و سووربوون لەسەر پەلەكردن لە پەسەندكردنی یاسای لێبووردنی گشتی و چارەسەركردنی دۆسیەی ئاوارەكان.
هاوكات هەڵوێستی قارەمانانەی گەلی فەلەستین و خەباتەكەیانە دژی قەوارەی زایۆنی بیرهێنایەوە و داوای لە ئامادەبوان كرد سورەتی فاتیحە بۆ گیانی شەهیدانی غەزە بخوێنن.
شێخ خەنجەر ئاماژەی بە ڕۆڵی محەمەد شیاع سودانی كردەوە لە پشتیوانیكردنی دۆزی فەلەستین و دانانی عێراق لە پێگەی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیی شایستەی خۆی لەڕێی چارەسەركردنی دۆخی عێراق تا دادوەری و ئاشتی لەنێوان هەموو پێكهاتەكانی گەلەكەیدا جێگیردەبێت.
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی میوانخانەی شێخ ڕەعد عاسی دەكات لە كەركوك
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی میوانخانەی شێخ عەبدولخالق عەزاوی دەكات لە كەركوك
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆز لە ئوممەی ئیسلامی و عەرەبی دەكات