شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، نوێژی هەینیی لە مزگەوتی نەجات سوەیدی لەبەغدا ئەنجامدا و پاشان لەگەڵ ڕابیتەی مامۆستایانی ئایینی و وتارخوێنەكانی مەنسور كۆبووەوە.
لەو دیدارەدا كە لەبارەگای ڕابیتە لە سەنتەری پایتەخت بەڕێوەچوو، باس لە دواگۆڕانكارییەكانی بارودۆخ لەهەردوو گۆڕەپانی ناوخۆیی و عەرەبی كرا، باری مرۆیی كەرتی غەزەیش تەوەرێكی گفتوگۆكان بوو.
خەنجەر جەختی كردەوە لە پابەندبوونی بە پشتیوانیكردن لە دۆزی فەلەستین و سەركۆنەی ئەو دوژمنكارییەی كردەوە كە بەردوام قەوارەی داگیركەر دەیكاتە سەر خاكی داگیركراوی عەرەب و پێداگریی كرد لەسەر پێویستیی ئامادەیی پشتگیریی عەرەبی و نێودەوڵەتی بۆ سەرخستنی گەلەكەمان لە غەزە.
حزبی سیادە داوادەكات تا یاسای لێبووردنی گشتی دەردەچێت سزای لەسێدارەدان ڕابگیر...
شێخ خەمیس خەنجەر پیرۆزبایی لە سەندیكای ڕۆژنامەنووسان و خێزانی میدیایی عێراقی ...
شێخ خەمیس خەنجەر و شاندێكی پەرلەمانتاران سەردانی میوانخانەی شێخ شەعلان كرەیم-...