شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لەگەڵ دكتۆر مەشعان خەزرەجی سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی و بە ئامادەبوونی كادری پێشكەوتووی دیوان، كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لەو پەلامارە قێزەونە كرد كە لە مزگەوتی ئوم تبول كرایە سەر كاروانی سەرۆكی دیوان و جەختیان كردەوە لەسەر پێویستیی پیادەكردنی ڕێوشوێنە یاساییەكان بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی دەستیان لەو كارەدا هەیە و پەلكێشكردنیان بۆ بەردەم دادگای عێراقی بۆئەوەی سزای خۆیان وەربگرن.
شێخ خەنجەر بەهەموو شێوەیەك ئەو پەلامارەی ڕەتكردەوە كە كراوەتە سەر سیمبولی دیوان كە خۆی لە خودی جەنابی سەرۆكی دیواندا دەبینێتەوە بەو ئیعتیبارەی سەرۆكی دامەزراوەیەكی حكومی و شەرعیی ئەهلی سوننە و جەماعەتە لە عێراق.
لە كۆتایی دیدارەكەدا دكتۆر خەزرەجی ستایشی هەڵوێستی شێخ خەنجەری كرد لە پاراستنی مافەكان و ڕێزگرتنی یاسادا.
بەئامادەبوونی شێخ خەنجەر... سودانی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی لایەنە سیاسیەكانی...
شێخ خەنجەر بڕیاری دادگای دادی نێودەوڵەتی دەربارەی هێرشەكەی سەر ڕەفح بەڕەنگدان...
ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆكی سیادە و ژمارەیەك سیاستمەداری عێراقیدا كۆبووەوە