شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لە بارەگای حزب لە شاری بەغدا، پێشوازیی كرد لە ژمارەیەك كەسایەتی و پیاوماقووڵانی ناوچەی یوسفییەی باشووری بەغدای پایتەخت و باسیان لە كێشە و پێداویستی دانیشتوانی ئەو ناوچانە كرد بەتایبەت لە بوارەكانی خزمەتگوزاری و پرۆژە حكومیەكانی سنوورەكەیان.
ڕۆڵی خەڵكی عەشایەری ناوچەكە لە چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی و پێویستیی كاركردن بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكانی نێوان عەشیرەتەكان و پاراستنی تەبایی و پێكەوەییان تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو.
شێخ خەنجەر پێداگریی كرد لەسەر بایەخی بەشدارییەكی كارا و فراون لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان چونكە هەنگاوێكی چارەنووسساز دەبێت لە دیاریكردنی نەخشەی قۆناخی داهاتوودا و هەڵبژاردنی كەسی پەسەندكراوی خۆیان بۆئەوەی نوێنەرایەتییان بكات دەبێتە گرەنتی بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانیان. جەختیشیكردەوە لەسەر ئەوەی كە دۆسیەكانی لێبووردن و ئاشكراكردنی چارەنووسی ون و بێسەروشوێنكراوەكان كاری لەپێشینەی حزبی سیادە و پاڵێوراوەكانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، دەبێت.
شێخ خەنجەر بەشداریی دەكات لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بۆ تاووتوێك...
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازی لە دكتۆر ئیسماعیل نەجم دەكات
شێخ خەنجەر: سەردانەكەی ئەردۆغان عێراق دەخاتە دەروازەی قۆناغێكی نوێی ئاسایش و ...