لەمیانەی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا، شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە جەختیكردەوە لەسەر بایەخی بەردەوامیی هەوڵە دیپلۆماسیەكانی نێوان عێراق و توركیای دراوسێ.
كۆبوونەوەكەی شێخ خەنجەر و هاكان فیدان، لەچوارچێوەی سەردانی شاندێكی عێراقدا بوو كە بۆ ئەنقەرە ئەنجامیانداوە و تێیدا لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی ئەو وڵاتە كۆبوونەتەوە بەخودی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیایشەوە.
لە كۆبوونەوەكەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی توركیا، سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە پێویستیی گەیشتنی هەردوولای دووپاتكردەوە بەو لێكگەیشتنانەی كە لەبوارە جیاوازەكاندا لەنێوان هەردوولادا هەن، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر ویستی حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی لە جێبەجێكردنی هەموو لێكگەیشتنەكانی پێشووی نێوان هەردوولا.
لایخۆیەوە هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا، سووربوونی وڵاتەكەیی دووپاتكردەوە لەسەر پارستنی سەروەریی و یەكێتیی عێراق و ستایشی هەوڵەكانی عێراقی كرد بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا.
شێخ خەنجەر سەردانی بارەگای حزبی سیادە لە دیالە دەكات و لەگەڵ پۆلێك لە لاوانی ...
شێخ خەمیس خەنجەر چاوی بە پەرلەمانتار عائیشە مەساری دەكەوێت و پێكەوە باس لەخزم...
شێخ خەمیس خەنجەر نووسینگەی سیادە لە فەلوجە دەكاتەوە