ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، هاوپەیمانی سەركردایەتی/قیادە كە هەردوو حزبی سیادە و تەقەدوم لەخۆدەگرێت، بەئامادەبوونی شێخ خەمیس خەنجەر و محەمەد حەلبوسی كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا كە سەركردە و پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی قیادە ئامادەیبوون باس لە دۆخی ئێستا و پەرەسەندنە سیاسیەكانی ئێستای وڵات كرا و بەشداربوان جەختیان كردەوە لەسەر بەردەوامیدان بۆ پشتگیریی حكومەتی عێراق لە جێبەجێكردنی بەرنامە و كارنامەی سیاسیی خۆی.
دابینكردنی پێداویستیەكانی هاووڵاتیان و شایستە نیشتیمانییەكان تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو و جەختیان كردەوە لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و خۆدوورخستنەوە لە هەر حاڵەتێك كە كاریگەریی خراپ لەسەر ئەو دوو لایەنەی وڵات دروست بكات.
وەك پێداگری و جەختكردەوەیش لە نوێنەرایەتیكردنی زۆرینەی سوننە لە ژمارەی ئەندامانی پەرلەماندا، شێخ خەنجەر و محەمەد حەلبوسییان دەستكراوەكرد بۆ بەرپژێركردنی كاندیدەكانی یەكەمین پۆست لە شایستەی سیاسیی سوننە بەپێی ڕێكارەكانی هەڵبژاردن، لەگەڵ جەختكردنەوە لەوەی كە ئەم ڕاسپاردنە بە قبووڵكردنێكی فراوانی نیشتیمانی پشتگیریی دەكرێت.
مەسعود بارزانی و شێخ خەنجەر كۆبوونەوە
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی میوانخانەی شێخ ڕەعد عاسی دەكات لە كەركوك
شێخ خەنجەر سەركۆنەی داخستنی نووسینگەی دامەزراوە ڕۆژنامەوانییەكان دەكات لە خاك...