لیژنەی باڵای ئەمنیی لە پارێزگای كەركوك، ستایشی هەوڵی دەستپێشخەرییانەی شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادەی كرد بۆ ڕێگریی لە تەشەنەسەندنی ئەو قەیرانەی كە بەمدواییە لە پارێزگاكە ڕوویدا.
لیژنەكە لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا دەستپێشخەرییە چاكەخوازییەكەی شێخ خەمیس خەنجەری بەرز نرخاند كە هەوڵی بەردوامی داوە بۆ پاراستنی ئاسایشی كەركوك و نزیكخستنەوەی تێڕوانین و بیروبۆچوونی هەموو لایەنەكان.
بەیاننامەكەی لیژنەی باڵای ئەمنیی كەركوك دوای ئەوەهات كە سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك كەسایەتی سیاسی و عەشایەریی جیاجیای پێكهاتەكانی پارێزگاكە ئەنجامدا كە دواترینیان كۆبوونەوەی بوو لەگەڵ بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
شێخ خەمیس خەنجەر سەركۆنەی دوژمنكاریی قەوارەی زایۆنی دەكات و جەختدەكاتەوە لەسە...
شێخ خەمیس خەنجەر ڕەخنە لە ئاژاوەكەی ناو دانیشتنی دەنگدان لەسەر سەرۆكی پەرلەما...
شێخ خەنجەر لە میوانخانەكانی كەبیسەی ئەنبار بەگەرمی پێشوازیی كرا