لەپێناو چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و ڕێگرتن لە پەشێویی یاسایی لە وڵاتدا، سالم عیساوی پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی سیادە، داوایەكی ئاراستەی عەبدولـلەتیف ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق كرد بۆ هەڵپەساردنی سزاكانی لەسێدارەدان تا ئەوكاتەی یاسای لێبووردنی گشتی پەسەند دەكرێت.
عیساوی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ژمارەیەك پەرلەمانتاری دیكەیش بەشدارییان تێدا كرد و لە بینای ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، جەختیكردەوە لە گرنگیی هەڵپەساردنی سزای لەسێدارەدان لەمكاتەدا. ئەمەیش تا ئەوكاتەی ئەندامانی پەرلەمان دەگەنە سازانێك لەسەر یاسای لێبووردنی گشتی.
لەو كۆنگرە ڕۆژنامەییەدا سالم عیساوی هۆكاری ئەو داواكارییەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە دۆخی سەقامگیری سیاسی تێكنەچێت و پەشێوی و ئاژاوەی لێنەكەوێتەوە، تا ئەوكاتەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بە دانوستانی سیاسی دەگەنە پەسەندكردنی یاسای لێبووردنی گشتی.
عیساوی وتی:"ئەم دۆخە سەقامگیرە سیاسییەی ئێستا دەرەنجامی لێكگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەكانە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكانی حكومەت". داوای ئەوەیشی كرد كە دادوەریی سەروەربێت و لێبووردنەكە تەواوی ئەو كەسانە بگرێتەوە كە بێتاوان لە زیندانەكاندان.
ئاماژەی بەوەیشدا كە ئەو ئیعدامكردنە بەكۆمەڵەی لەم دواییانەدا جێبەجێكرا، ترس و گومانی دەربارەی نیەتی دەسەڵاتداران هێناوەتەئاراوە سەبارەت بە یاسای لێبووردنی گشتی.
ئەم داواكارییەی پەرلەمانتارەكەی حزبی سیادە بۆ ڕاگرتنی سزاكانی لەسێدارەدان تا پەسەندكردنی یاسای لێبووردنی گشتیی، هەوڵێكە بۆ سەقامگیریی سیاسی و ڕێگرتن لە پەشێویی یاسایی، چونكە ڕێككەوتن و سازانی نێوان حزب و لایەنە سیاسییەكان لەسەر ئەم بابەتە، ڕەنگدانەوەی ویستی عێراقە بۆ هێنەدیی دادوەری و ئاشتەوایی لە وڵاتدا.
شێخ خەنجەر پێشوازیكرد لە سەرۆكی بزووتنەوەی عەدل و ئیحسان
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی لە پەروەردەكاران دەكات بەبۆنەی جەژنی مامۆستایانەوە و داو...
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی لە دكتۆر مەحمود مەشهەدانی دەكات بەبۆنەی وەرگرتنی سەرۆكای...