شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە لەگەڵ بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، قەیرانی كەركوك و لێكەوتەكانی، هەروەها هەوڵی لێبڕاوانەی هەموو لایەنە سیاسیەكان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە و گێڕانەوەی بۆ پێش قەیرانەكە، باسكرا و جەختكرایەوە لەسەر هەوڵدانی زیاتر لەپێناو ڕەخساندنی كەش و ژینگەیەكی لەباری سیاسی بۆ كاركردن بەگوێرەی بنەمای پێكەوەژیانی ئاشتییانە.
لەتەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا، ڕووداو و گۆڕانكارییە تازە سیاسییەكان لەسەر هەدوو ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و كاردانەوەیان لەسەر گۆڕەپانی عێراق، تاووتوێ كرا.
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی دەكات لە دكتۆر مەشعان خەزرەجی سەرۆكی دیوانی وەقفی س...
شێخ خەمیس خەنجەر لەگەڵ پەرلەمانتار ئەرشەد ساڵحی كۆدەبێتەوە بۆ باسكردنی دۆخی س...
هەزاران هاووڵاتی لە دیالە بە هوتافەوە پێشوازیی لە شێخ خەنجەر دەكەن لە كۆنگرەی...