شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە دیدارێكی لەگەڵ ژمارەیەك لە دیارترین مامۆستایانی ئایینی و وتارخوێنی مزگەوتەكانی شاری بەغدا و دەورووبەریدا ئەنجامدا.
لەو دیدارەدا كە لەبارەگای حزبی سیادە لە بەغدا بەڕێوەچوو، شێخ خەنجەر باسی لە چەندین دۆسیەی تایبەت بە پێویستیی مزگەوتەكانی پایتەخت كرد، هەروەها ڕێوشوێنەكانی وتاری ئایینی كە بگونجێن لەگەڵ بنەماكانی بەئاشتی پێكەوەژیان و هاندان بۆ هۆشیاركردنەوەی كۆمەڵگە و بڵاوكردنەوەی ڕێنماییەكانی ئایینی ڕاستگۆی ئیسلام ڕوونكردەوە و باسی لە چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییە ناوخۆیی و دەرەكیانە كرد كە ناسنامەی ئیسلامیان كردووەتە ئامانج و دەیانەوێت پەراوێزی بخەن.
شێخ خەمیس، هەوڵی مامۆستایانی ئایینی و وتاربێژی مزگەوتەكانی بەرزنرخاند لە چەسپاندنی بنەما ڕەسەنەكانی ئیسلام و پاراستنی وێنای ئایینی ئیسلام و بەرەنگاربوونەوەی هەموو هەوڵەكانی ناشیرینكردنی بنەما نەگۆڕەكانی ئیسلام.
شێخ خەمیس خەنجەر چاوی بە سەید عەمار حەكیم دەكەوێت بۆ تاووتوێكردنی دۆخی سیاسی
شێخ خەنجەر: لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا مژدەی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك ڕادەگەیە...
شێخ خەنجەر لەیادی دامەزراندنی پۆلیسی عێراقدا پیرۆزبایی لە وەزارەتی ناوخۆ دەكا...