شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، كۆمەڵێك داواكاریی سەرەكی و ڕەوای ڕاگەیاند كە ناكرێت سازشیان لەئاستدا بكرێت و سەرەكیترینیان بریتین لە ئازادكردنی دەستگیركراوە بێتاوانەكان و كاراكردنی یاسای لێبووردنی گشتی و گێڕانەوەی ئاوارەكان و كشانەوەی تەواوی هێزە سەربازییەكان لە شارەكاندا.
سەرۆكی حزبی سیادە جەختیكردەوە لەوەی كە ئەم داواكارییانە گرنگییەكی زۆریان دەبێت لە چەسپاندنی سەقامگیری و یەكێتی نیشتیمانی لە عێراقدا، چونكە ئازادكردنی گیراوە بێتاوانەكان كارێكی پێویستە بۆ دووبارە تێكەڵبوونەوەیان بە كۆمەڵگە و چەسپاندنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی.
شێخ خەنجەر هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی كاراكردنی یاسای لێبووردنی گشتیی كردەوە وەك هەنگاوێك بەرەو ڕاستكردنەوەی بارودۆخەكە و فەراهەمكردنی دەرفەت بۆ زیندانیكراوەكان تا ئاییندەی خۆیان بنیات بنێنەوە. پێداگریشی كردەوە لەسەر گێڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان و ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ دەستكردنەوەیان بە ژیانێكی نوێ.
دەربارەی كشانەوەی هێزە سەربازییەكانیش لە شارەكان، شێخ خەنجەر ئەوەی ڕوونكردەوە كە ئەم هەنگاوە زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایش و سەقامگیریی لە عێراقدا و پێویستە حكومەت هەنگاوی یەكلاكەرەوە بنێت بۆ جێبەجێكردنی ئەم ئامانجە و گرەنتی بدات بە نەهێشتنی هێزی سەربازیی لەناو شارەكان تەنیا لە كاتی پێویستدا نەبێت.
ئەم داواكارییانە بایەخ و گرنگیی كاری هاوبەش دەردەخەن بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی و پەرەپێدان و پێشكەوتن لە عێراقدا و جێبەجێكردنیان كاریگەریی دەبێت لەسەر چەسپاندنی یەكێتی نیشتیمانی و بەدیهێنانی ئاسایش و ئاشتی لە وڵاتدا.
شێخ خەمیس خەنجەر سەردانی میوانخانەی شێخ ڕەعد عاسی دەكات لە كەركوك
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی كوردستان دەكات و داوای یەكڕیزیی نیش...
شێخ خەمیس خەنجەر نووسینگەی سیادە لە فەلوجە دەكاتەوە