شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، جەختی كردەوە لە پێویستیی هەنگاونان بەرەو چارەسەركردنی یەكجارەكیی كێشەكانی پارێزگای دیالە، بەتایبەت كێشە یاسایی و ئەمنییەكان و كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لە هەموو قەزا و ناحیەكانی پارێزگاكەدا.
ئەو وتانەی شێخ خەنجەر لەمیانەی پێشوازیكردنیدا بوو لە شاندێكی خەڵكی پارێزگای دیالە كە ژمارەیەك لە دەستەبژێر و كەسایەتیی ئەكادیمی و ڕۆشنبیریی لە خۆگرتبوو.
لەو دیدارەدا كە ڕۆژی چوارشەممە لە نووسینگەی شێخ لە بەغدا بەڕێوەچوو، باس لە گرنگترین مەسەلەكانی پەیوەست بەئێستا و ئاییندەی پارێزگای دیالە كرا و لەمیانەیدا سەرۆكی حزبی سیادە گوێبیستی تێڕوانین و پێشنیارەكانی شاندەكە بوو لەپێناو چارەسەركردنی كێشە جواروجۆرەكانی پارێزگای دیالە و سنوورەكەی.
شێخ خەنجەر پێداگریی كرد لەسەر پێویستیی چەسپاندنی چەمكی دەوڵەت و دەسەڵاتە ئەمنییەكەی، هەروەها گێڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچە ئازادكراوەكانی خۆیان و ئازادكردنی دەستگیركراوەكان لەڕێی یاسای لێبووردنی گشتییەوە.
سەرۆكی حزبی سیادە جەختیكردەوە لەسەر پێویستیی بەشداربوونی دەنگدەرانی سنوورەكە لەهەڵبژاردنی داهاتوو بۆ پاراستنی ناسنامەی پارێزگاكەیان و دیاریكردنی تایبەتمەندیەكانی قۆناغی ئاییندە لەپێناو بەرەوپێشبردنی دۆخی پارێزگاكە لەڕووی ئەمنی و خزمەتگوزاری و كۆمەڵایەتیەوە. لەم چوارچێوەیەدا شێخ خەنجەر بەرنامە و پلانی كاری حزبی سیادەی لە پارێزگای دیالە خستەڕوو كە لەڕێی ئەنجومەنی داهاتووی پارێزگاكەوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە، پلانەكە دەرفەتی فراوانی كاركردن لەبەردەم لاواندا دەڕەخسێنێت بۆ بەشداربوونیان لە ئیدارەدانی جومگە جیاوازەكانی پارێزگا و ڕاستكردنەوەی هەڵەكانی پێشوو.
لایخۆیەوە، محەمەد عەبدوڵـڵا ئەندامی شاندەكەی دیالە، ڕایگەیاند لەگەڵ سەركردایەتی حزبی سیادەدا ڕێككەوتوون لەسەر درێژەپێدانی هاریكاریی بۆ بەدیهێنانی ئامانجە خواستراوەكان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان كە بڕیارە لە 18ی مانگی كانونی یەكەمی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.
لە پەراوێزی دیدارەكەیشدا، محەمەد عەبدوڵـڵا ڕایگەیاند پشتگیرییە زانستی و كۆمەڵایەتی و تەندروستیەكانی شێخ خەنجەر لە ڕابوردوودا بۆ توێژی گەنجان لە چوارچێوەی بەرنامەیەكی گشتگیری بێجیاوازیی لەنێوان باقی پارێزگاكانی دیكەدا، نموونەیەكی دەگمەن بوو لەعێراقدا. بڕوا و متمانەی خۆیشی دەربڕی بە بەرنامە و پلان و پرۆژەكانی حزبی سیادە لە پارێزگای دیالە كە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاكان پێشنیاری كردووە.
شێخ خەنجەر سەردانی دەزگای “منداڵێتی بەختەوەر” لە نەینەوا دەكات و پشتگیری خۆی ...
شێخ خەنجەر سەردانی مامۆستا خالید دەراجی پەرلەمانتاری سەر بە سیادە دەكات
لە چەند كۆبوونەوەیەكدا شێخ خەنجەر میوانداریی سەدان شێخ و پیاوماقووڵی بەغدای پ...