شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە لەگەڵ سەركردە و پاڵێوراوانی حزب لە پارێزگای كەركوك كۆبووەوە بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی دۆسیەی هەڵبژاردن و دۆخی ناوخۆی حزبەكە.
لە كۆبوونەوەكەدا شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لەسەر گرنگیی كەركوك لە ڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنییەوە كە نوێنەرایەتی ناسنامەی عێراق دەكات و شایانی هەوڵی هاوبەشە بۆ كاكردن لەپێناو پێشخستن و سەقامگیربوونی دۆخەكەی.
هەروەها ئاماژەی دا بە ئامادەكارییە پێویستەكان بۆ بەسەركەوتوویی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی شەفاف و دیموكراتییانە و بیروڕا گۆڕینەوە دەربارەی ستراییژییە كاریگەرەكان كە دەتوانرێت پشتیان پێببەسترێت بۆ گرەنتیدانی نوێنەرایەتی حزب بەشێوەیەكی بەهێز و كاریگەر لە گۆڕەپانی سیاسیدا.
شێخ خەنجەر داوای لە هەموو ئەندامانی حزب كرد كە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ خزمەتكردنی پارێزگای كەركوك و كاری هاوبەش لەپێناو پێشخستن و سەقامگیریی عێراقدا.
شێخ خەنجەر لە بەغدا پێشوازیی دەكات لە ئیبراهیم گولەن سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی ...
شێخ خەمیس خەنجەر لەبارەگای خۆی لە بەغدا چاوی دەكەوێت بە ژمارەیەك لە سەركردەكا...
شێخ خەمیس خەنجەر میوانداریی پیاوماقوڵانی هۆزی ئەلبوعیسا دەكات