شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە پێشوازیی كرد لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندی یاوەری.
لەدیدارێكدا كە لە نووسینگەی تایبەتی شێخ خەمیس لە بەغدا بەڕێوەچوو، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێگاكانی پتەوكردن و پێشخستن و چەسپاندنیان كرا لە بوارەكانی دیپلۆماتی و ئابوری و ڕۆشنبیری لەسەر بنەمای دۆستایەتی و ڕێزگرتنی یەكتر و هاوبەشیی دۆستانە بەجۆرێك كە لەخزمەتی بەرژەوەندیە هاوبەشەكانی هەردوولادا بێت. یارمەتیدانی عێراق بۆ گێڕانەوەی ڕۆڵ وكاریگەریی خۆی لەهەردوو ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیدا، تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو.
هەردوولا باسیان لە دۆزی فەلەستین كرد و شێخ خەمیس خەنجەر جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی كە كاری لەپێشینەی كۆمەڵی نێودەوڵەتی ڕۆڵگێڕانیەتی لەڕاگرتنی دوژمكارییەكانی ئیسرائیل لەسەر غەزە و ئەو تاوانی جەنگەی كە لەوێ ئەنجام دەدرێت. داوای كرد كە دیپلۆماسیەتی بریتانیا بە هاوكاریی وڵاتانی ناوچەكە، لەسەروو هەموویشیانەوە عێراق، ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لە دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك كە ئەمن و سەقامگیریی بۆ ناوچەكە بگێڕێتەوە.
شێخ خەمیس خەنجەر جەخت لە هەڵوێستی خۆی دەكاتەوە بەرامبەر شەڕی زایۆنی لە قڕكردن...
شێخ خەنجەر ئیدانەی كوشتارەكەی دەوارلكوەیت دەكات و داوا لە جیهانی عەرەبی و ئیس...
شێخ خەنجەر سەرەخۆشی لە سالم عیساویی پەرلەمانتار دەكات بۆ كۆچی دوایی حاجی فەوز...