شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە، پێشوازیكرد لە ڤۆڵگەر پیرێز سەرۆكی تیمی سەربەخۆى پێداچوونەوەی ستراتیژیی ئەركی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یۆنامی).
لە دیدارێكدا كە لە نووسینگەی شێخ خەنجەر لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو و ژمارەیەك پەرلەمانتار و ئەندامانی حزبی سیادە ئامادەی بوون، دواپێشهاتە سیاسی و مرۆییەكان لە عێراق و دۆسیەی پارێزگا ئازادكراوەكان و بابەتی گێڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان تاووتوێ كرا و مەسەلەی هەڵبژاردنەكان و ڕەنگدانەوەی لەسەر واقیعی سیاسی و كۆمەڵایەتیی عێراق تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو.
شێخ خەنجەر جەختیكردەوە لە سەر گرنگیی چڕكردنەوەی پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ عێراق و پێویستیی ئەوەی كە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت لە چەسپاندنی بنەماكانی دیموكراتی لەڕێگەی پشتگیریكردنی ئاراستە سیاسییەكان و لێكگەیشتنی نێوان لایەنە بەشدارەكانی هەڵبژاردنە
شێخ خەنجەر پێشوازیی لە شێخ ڕەعد عاسی دەكات بۆ تاووتوێكردنی دۆخی كەركوك
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازی لە شاندێكی ڕابیتەی ئەصاڵە دەكات
شێخ خەمیس خەنجەر سەركۆنەی تاوانی كوشتنی ئیسماعیل هەنیە و تاوانەكانی قەوارەی ز...