شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە سەردانی میوانخانەی پەرلەمانتار شەعلان كرەیمی كرد لە گوندی مەكیشیفەی پارێزگای سەلاحەدین.
لەدیدارێكدا كە بەڕێز عەلی كەریم سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە و ژمارەیەك لە شێخان و پیاوماقووڵانی پارێزگاكە ئامادەی بوون" باس بابەتە گشتیە جاجیاكان و دواگۆڕانكاریەكانی گۆڕەپانی سیاسی و هەروەها ڕێگە و میكانیزمەكانی چڕكردنەوەی هەوڵەكان كرا بۆ خزمەتكردنی خەڵكی سەلاحەدین.
لەمیانەی قسەكانیدا شێخ خەنجەر سووربوونی خۆی دووپاتكردەوە بۆ سەقامگیری و ئارامیی سەلاحەدین و باقی پارێزگاكانی تری عێراق و هەوڵدان بۆ هاوكاری و تەواوكاری لەگەڵ لایەنە حكومیە فیدراڵی و خۆجێیەكان بۆ دەستەبەركردنی گەشەپێدانی پێویست لە پارێزگاكە و لە هەموو ئاستەكاندا.
شێخ خەمیس خەنجەر و شاندێكی پەرلەمانتاران سەردانی میوانخانەی شێخ شەعلان كرەیم-...
هەزاران هاووڵاتی لە دیالە بە هوتافەوە پێشوازیی لە شێخ خەنجەر دەكەن لە كۆنگرەی...
شێخ خەمیس خەنجەر پێشوازیی لە پارێزگاری ئەنبار دەكات