شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە لەڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژیی دژی ژناندا ستایشی ڕۆڵی سەرەكیی ژنانی لە كۆمەڵگەكاندا كرد سەرەڕای بەربەستەكانی بەردەمیان، جەختی كردەوە لە گرنگیی دەستەبەركردنی دادپەروەری بۆ ژنە ئاوارە عێراقیەكان و دووبارە ڕۆشنایی خستنەسەر خۆڕاگریی ژنانی فەلەستین.
سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە لە تویتێكی سەكۆی "x"دا هەزاران ژنی ئاوارە عێراقیی بیرهێنایەوە كە لە دۆخێكی نالەباری مرۆیی و گوزەرانی سەختدان لەناو كامپەكانی ئاوارەییدا كە چاوەڕێی جێبەجێكردنی عەدالەتن بە گەڕانەوەیان بۆ ناوچە و شارەكانی خۆیان، جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی هاوپەیمانی سیادە كردەوە لەمافی گەڕانەوەی هەموو ئاوارەكان بۆ شارەكانیان، داوای لە لایەنە سیاسیەكان كرد بەرپرسیارێتی خۆیان لەئەستۆبگرن بۆ كۆتایهێنان بە نەهامەتیی ئاوارەكانی كامپەكان و كاركردنی پێویست لەوبارەیەوە.
هەروەها شێخ خەنجەر سڵاوی پێزانین و ستایشی ئاراستەی ژنانی فەلەستین لە غەزە كرد و وتی:"لەبیرمانناچێت ستایشی ژنانی فەلەستین لە غەزەی بەشكۆ بكەین كە ئازایانە ڕووبەڕووی ئامێری دوژمنكاریی زایۆنی بوونەتەوە و دەبێت ئەو ژنانە نەوەیەكی پیاوانە بێننە ژیانەوە"، داوای لەهەموان كرد كاری جدی بكەن بۆ لابرندی ستەمی سەر ژنان، چ لە كامپەكانی ئاوارەیی ناو عێراق یان لە گۆڕەپانەكانی خۆڕاگریی ناو فەلەستیندا، جەختی كردەوە كە ژنان هەر بە سیمبولی خۆڕاگری و ئومێد بە داهاتوویەكی باشتر دەمێننەوە.
شێخ خەمیس خەنجەر دەستپێكردنی وەجبەی "غەزە شانازیە"ی لە دیداری دەرچوانی دامەزر...
شێخ خەمیس خەنجەر و مەسرور بارزانی كۆبوونەوە
شێخ خەنجەر پرسە و سەرەخۆشیی بۆ شەهیدبوونی كوڕ و نەوەكانی بە مامۆستا ئیسماعیل...