شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە هاوشانی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومی و سەركردەی لایەنەكان و حزبە سیاسیەكان بەشداریی كرد لە چالاكیەكانی پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئارامیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕۆاست (MEPS 2024) كە زانكۆی ئەمریكی لە دهۆك لە هەرێمی كوردستانی عێراق ئەنجامی دەدات.
كوڕبەندەكە كە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت؛ بەهاوكاریی زانكۆكانی هارڤارد و كامبریدج؛ هەروەها ژمارەیەك دامەزراوەی بەناوبانگی توێژینەوە و زانستی بەڕێوەدەچێت و نزیكەی 124 ئەكادیمستی 40 وڵات بەشداریی تێدا دەكەن.
لە پەراوێزی كارەكانی كۆڕبەندەكەدا شێخ خەنجەر چاویكەوت بەژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و سەركردەی لایەنە سیاسیەكان و جەختی كردەوە لە پێویستی دوورخستنەوەی گۆڕەپانی عێراق لە ململانێ ئیقلیمیەكان و پاراستنی سەروەریی وڵات و پتەوكردنی بەرەی ناوخۆ و ڕایەڵەی كۆمەڵایەتی لەنێوان ڕۆڵەكانی یەك عێراقدا و پاراستنی لە دەرهاویشتەكانی هەر پەرەسەندێكی ئەمنی كە ناوچەكە بەخۆوەی ببینێت.
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی كوردستان دەكات و داوای یەكڕیزیی نیش...
شێخ خەمیس خەنجەر بەشداریی پرسەی عەقید ڕوكنی فڕۆكەوان غەسان لەتیف دەكات لە ڕاش...
شێخ خەنجەر لەبارەگای خۆی لەبەغدا پێشوازی دەكات لە سەركردەكانی سیادە لە ئەنبار