شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە ستایشی ئاراستەكردنی تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی كرد كە لەلایەن دادگای تاوانە نێودەوڵەتیەكانەوە ئاراستەی سەرۆكی حكومەتی قەوارەی زایۆنی و وەزیری بەرگریەكەی كراوە.
سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە بڕیارەكەی دادگای بەسەركەوتنی بەهای دادوەری و یاسا و مافەكانی مرۆڤ ناوبرد و بە هەنگاوێكی دانا بەرەو كۆتایهێنانی لەدەستی سزادەرچوونی تاوانبارانی نێودەوڵەتی، جەختی لەوەیشكردەوە كە بەكارهێنانی سیاسەتی برسیكردن لەلایەن حكومەتی قەوارەی داگیركەرەوە دژی هاووڵاتیانی مەدەنی و كوشتنی ژن و منداڵ و ڕووخاندنی نەخۆشخانە و قوتابخانە و پەرستگاكان پێشێلكردنێكی ئاشكران و دەبێت لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی بكرێت.
شێخ خەنجەر داوای لە هەموو ئەو وڵاتانەیش كرد كە سیستمی ڕۆمای بنەڕەتیان واژۆ كردووە هاوكاریی تەواوی یەكتری بكەن بۆ دەستگیركردنی ئەوانەی لەم تاوانانەوە گلاون و بیاندەنە دادگای نێودەوڵەتی، پێداگریی لەوەیش كرد كە ئەم هەنگاوە بناغەیەك دەبێت بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ و چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەكەدا.
شێخ خەنجەر بەشداریی ناشتنی شەهید ئیسماعیل هەنیە دەكات
هاوپەیمانی قیادە شێخ خەنجەر و حەلبوسی سەرپشك دەكات بۆ دیاریكردنی سەرۆكی نوێی ...
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی لە "أسودَ الرافدین" دەكات: سەركەوتنێكی مێژوویی شایستە بە...