شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە سەردانی میوانخانەی شێخ ڕائد عەبدی كرد لەپارێزگای كەركوك.
لەدیدارێكدا كە ژمارەیەك پیاوماقووڵانی پارێزگاكە ئامادەیبوون باس لە ڕۆڵی عەشیرەتەكان كرا بۆ ئاشتیی كۆمەڵایەتی و پتەوكردنی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان، شێخ خەنجەر پێداگری كرد لەسەر پێویستی یەكگرتویی عەشیرەتەكان بۆ پتەوكردنی بەرەی ناوخۆیی و یەكخستنیان بەڕووی ئاڵنەگاریە ناوخۆ و دەرەكیەكاندا و هەروەها بۆ بەشداریی لە بەدیهێنانی بەرژەوەندیی نیشتیمانی لە كەركوك و هەموو شارەكانی عێراق، پابەندبونی خۆیشی دووپاتكردەوە بە داوای پەسەندكردنی لێبوردنی گشتی بۆ بەهاناوەچوونی دەستگیركراوە بێتاوانەكان و كۆتایهێنان بە نەهامەتی ئاوارەیی و دروستكردنەوەی شارە ڕووخاوەكان و قەرەبووكردنەوەی ئەوانەی كە شایستەن.
ئامادەبوان سوپاسی سەرۆكی هاوپەیمانییان كرد لەسەر مانەوەی مەبدەئیانەی بۆ بەرگریكردن لە مافەكانی پێكهاتەكە و قبوڵنەكردنی لاگیری و پەراوێزخستن و هەوڵەكانی بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا بە هەموو بوارەكانیەوە و هاوبەشیێتی ڕاستەقینە لە بڕیار و بڕیاردانی نیشتیمانی لە هەموو كایەكاندا.
شێخ خەمیس خەنجەر لەگەڵ سەرۆك مەسعودبارزانی دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانیان تاو...
شێخ خەمیس خەنجەر بەشداردەبێت لە پێشوازیكردنی بەڕێز مەسعود بارزانی لەبەغدا
حزبی یبادە هاوهەڵوێستییەكی فراوانی جەماوەریی لە بەغدا سازدەكات بۆ هاوكاریی لە...