لەچوارچێوەی گەشتەكەیدا لە پارێزگای كەركوك، شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە سەردانی بەڕێز حەسەن توران سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراقی كرد لە بارەگای سەرەكیی بەرە لە كەركوك.
لەدیدارێكدا جەختكرایەوە لە پێویستی پابەندبوون بە بنەمای پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان هەموو پێكهاتە ڕەسەنەكانی پارێزگاكە و گرنگیی ڕێگرتن لە پەراوێزخستن لە فەرمانگەكانی بڕیاردەر لە حكومەتی خۆجێی كەركوكدا، هەروەها جەخت كرایەوە لە پێویستی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ پاراستنی دەستكەوتە بەدیهاتوەكانی ئاسایش و سەقامگیریی لە پارێزگاكەدا.
شێخ خەنجەر ستایشی ڕۆڵی برایانی توركمانی كرد لە پاراستنی یەكێتی و پابەندبوون بە ڕایەڵەی كۆمەڵایەتی پارێزگاكە لەڕێی هەڵوێستە نیشتیمانیەكانیان و داوای لە لایەنە بەشدارەكانی ناو ئەنجومەنی پارێزگا كرد كە ڕێنمانیی بدەن بەرەو بەڕێوەبردنی كەركوك و ئاوەدانكردنەوەی و خزمەتكردنی خەڵكەكەی بەهەموو پێكهاتەكانیەوە.
تورانیش لایخۆیەوە ستایشی ڕۆڵی نیشتیمانیانەی شێخ خەنجەر و هەوڵەكانی كرد بۆ بەهێزكردنی بەرەی ناوخۆ لەڕێی یەكخستنی ڕیزەكان و یەكگوتاری نێوان هەموو پێكهاتەكان و زاڵكردنی بەرژەوەندیی گشتی بەسەر بەرژەوەندیە حزبی و تایبەتیەكاندا.
شێخ خەمیس خەنجەر داوادەكات ئیسماعیل هەنیە میوانداریی پەرلەمانەكانی دەوڵەتانی ...
شێخ خەنجەر پێشوازیكرد لە ڤۆڵگەر پیرێز
شێخ خەمیس خەنجەر چاوی بە پەرلەمانتار عائیشە مەساری دەكەوێت و پێكەوە باس لەخزم...