شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە سەردانی میوانخانەی شێخ عەبدولخالق عەزاوی كرد لە پارێزگای كەركوك.
لەدیدارێكدا كە ژمارەیەك لە شێخان و پیاوماقوڵانی پارێزگای سەلاحەدین ئامادەیبوون، باس لە ڕۆڵی شێخانی عەشایەر و پیاوماقوڵان و دەستەبژێران كرا لە یەكخستنی بەرەی نیشتیمانیی ناوخۆیی و پشتگیریكردنی بەڕووی ئاڵنگاریە ناوخۆیی و دەرەكیەكان كە ڕووبەڕووی عێراق و گەلەكەی دەبنەوە. شێخ خەنجەر جەختی لەوە كردەوە كە عشایەرە عێراقیەكان بەدی بناغەی بەدیهێنانی بنەمای یەكێتی كۆمەڵایەتین بۆیە یەكگرتوویی عەشایەر و یەكگوتارییان گرەنتیدەری سەرەكییە بۆ یەكێتی عێراق.
هەروەها شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لە پابەندبوونی بە ڕێبازی داواكردنی مافە ڕەواكان كە خۆیان دەبیننەوە لە بەویژدانی بەرامبەر كەسانی بێتاوان لەڕێی پەسەندكردنی یاسای لێبوردنی گشتی و گێرانەوەی هەموو ئاوارەكان بۆ ماڵەكانیان و هێنانەدیی هاوسەنگی لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا و كۆتایهێنان بە دۆسیەی لێپرسینەوە و دادوەری و ئەركە سیاسیەكەی و گۆڕینی بۆ دۆسیەیەكی قەزائی كە دەزگای دادوەریی فەرمی بەڕێوەی ببات.
شێخ خەنجەر سەردانی مامۆستا خالید دەراجی پەرلەمانتاری سەر بە سیادە دەكات
شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە سەردانی دكتۆر ئیسماعیل نەجم سەرۆكی بزووتنە...
شێخ خەنجەر پیرۆزبایی لە "أسودَ الرافدین" دەكات: سەركەوتنێكی مێژوویی شایستە بە...