شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە نوسینگەی دكتۆرە سەلوا مەفرەجی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكی كردەوە.
لەمیانەی كردنەوەی نوسینگەكەدا كە ژمارەیەك لەپیاوماقوڵانی پارێزگای كەركوك و سەركردە و كادرانی سیادە ئامادەی بوون، شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لە گرنگیی نوسینەگەی نوێنەرانی گەل لەحكومەتەكانی خۆجێی و فیدراڵیدا بۆ گوێگرتن لە داواكاری خەڵك و بەدواچوون و كاركردن بۆ جێبەجێكردنیان كە دەبێت پۆست ئامرازێك بێت بۆ بەدیهێنانی خواستەكانی هاوڵاتیان و گێڕانەوەی متمانە بەنوێنەرەكانیان لە دەسەڵاتی یاسادانان لە بەغدا و پارێزگاكانی تریش، هەروەها گەیاندنی دەنگ و نەهامەتەكانیان بە لایەنە پەیوەندیدارەكان و دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ كێشەكانی خزمەتگوزاری و بژێوییان.
لایخۆیەوە خاتوو مەفرەجی ستایشی ڕۆڵی شێخ خەنجەر و هەوڵەكانی كرد بۆ كردنەوەی نوسینگەكەی كە دەبێتە نوسینگەیەكی هاوپەیمانی سیادە و نوێنەرەكانی، جەختی كردەوە لە بایەخپێدانە بەردەوامەكانی بەهەموو كێشەیەكی هاوڵاتیان و پابەندبوون و ئەركەكانی بیرهێنایەوە كە بەرامبەر جەماوەری عەرەب و پرسە چارەنوسسازەكەی هەیەتی لە كەركوك.
هاوپەیمانی قیادە شێخ خەنجەر و حەلبوسی سەرپشك دەكات بۆ دیاریكردنی سەرۆكی نوێی ...
شێخ خەنجەر پێشوازیی لە ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەكات
سەرۆك مەسعود بارزانی لە هەولێر پێشوازیی لە شێخ خەمیس خەنجەر دەكات