لەمیانەی وتەكەیدا شێخ خەمیس خەنجەر جەختی كردەوە لە پێویستی یەكخستنی ڕیز و گوتار و ڕوونیكردەوە كە باوەڕبوون بە سەروەریی دەوڵەت و ڕێزگرتن لە یاسا و دەسەڵاتی دادوەری؛ ڕێگەی نموونەییە بۆ دەستەبەركردنی داهاتوویەكی باشتر بۆ عێراق و بەدیهێنانی ژیانێكی سەقامگیر و ئارام بۆ نەوەكانی ئێستا و ئاییندە.
لەكۆتایی وتەكەیدا شێخ خەنجەر سوپاسی شێخان و پیاوماقووڵانی هۆزی ئەلبوعیسای كرد بۆ یەكێتی و یەكگرتووییان و لە خوا پاڕایەوە هۆزەكەیان و هەموو هۆز و عەشیرەتەكانی عێراق سەربخات و خێر و خۆشی بۆ نیشتیمان و گەلەكەیان بێنێت.