شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە بەشداریی كرد لە كۆبوونەوەی ئیئتیلافی ئیدارەی دەوڵەت كە لەبەغدا ڕێكخرا و سەركردەی لایەنە نیشتیمانیە عێراقیەكان بەشداریان تیاكرد بۆ تاووتوێكردنی دواگۆڕانكاریەكانی هەردوو گۆڕەپانی عێراقی و ئیقلیمی.
لەكۆبوونەوەكەدا شێخ خەنجەر جەختی كردەوە لە پێویستی دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێ پەرەسەندووە ئیقلیمیەكان، لەگەڵ بایەخی پاراستنی سەروەریی وڵات و یەكگرتوویی بەرەی ناوخۆیی و یەكخستنی لەبەردەم ئاڵنگاریە دەرەكیەكان وەك گەرەنتیەك بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و هاوڵاتیانی.
هەر لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا شێخ خەنجەر داوای جێبەجێكردنی بەندەكانی پاكێجی سیاسی كرد لەسەرووی هەموویانەوە دەنگدان لەسەر هەمواركردنی یاسای لێبوردنی گشتی و پێچانەوەی لاپەڕەی ئاوارەیی و گێڕانەوەی عێراقیە كۆچپێكراوەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان وهێنانەدیی هاوسەنگی لەناو دامەزراوە جیاجیاكانی دەوڵەت و هەڵوەشاندنەوەی دەستەی لێپرسینەوە و دادوەری و گۆڕینی بۆ دۆسیەیەك بەدەستی دادگاوە و كۆتاییهێنانی دۆسیەی قەرەبووی قوربانیانانی تیرۆر و كردەوە سەربازیەكان.
شێخ خەنجەر بۆ سەركردەی لایەن و هێزە سیاسیەكانی ئیئتیلافەكەی ڕوونكردەوە كە ئەوەی لەبەندەكانی پاكێجی ڕێككەوتنە سیاسیەكەدا جێبەجێكراوە وەك ئەوە نیە كە پێش پێكهێنانی ئەم حكومەتەی ئێستا ڕێككەوتن و واژۆی لەسەركراوە.
بەشداربوان، بەئامادەبوونی دكتۆر مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران لەیەكەم بەشداریی لە كۆبوونەوەكانی ئیئتیلافدا، گفتوگۆیان كرد لەسەر یاسا هەڵپەسێردراوەكان كە دیارترینیان پرۆژەی هەمواركردنی یاسای لێبوردنی گشتی و باری كەسێتی و گێڕانەوەی زەویوزارەكان و گرنگیی كۆتایهێنان بەو ناكۆكیانەی كە لەسەریان هەیە و ڕێككەوتن لەسەر شێوازێكی ڕەوای كۆتایی بۆ پێچانەوەی لاپەڕەی ئەو گرفتانەی كە زیانیان بە بەرژەوەندیی گشتی گەیاندووە و بەردەوامیی ئەنجومەنی نوێنەران لە وەرزی یاسادانان بۆ پەسەندكردنی یاسا گرنگەكان كە لەماوەی بەچۆڵی مانەوەی پۆستی سەرۆكی پەرلەماندا پەكخرابوون.
شێخ خەمیس خەنجەر پشتگیریی بۆ بڕیاری حكومەتی سودانی ڕادەگەیەنێت و جەخت لە گرنگ...
شێخ خەنجەر سەركۆنەی بەردوومانی سەر شاری هەولێری ئاشتی و پێكەوەژیان دەكات
شێخ خەمیس خەنجەر چاوی بە پەرلەمانتار عائیشە مەساری دەكەوێت و پێكەوە باس لەخزم...